riklam

مووچەی دوو وەزارەت دابەشدەكرێت

ئابوری 02:01 PM - 2020-07-04
.

.

وەزارەتی دارایی خشتەی مووچەی مانگی شوباتی بڵاوكردەوە و بەپێی خشتەكەش لەم هەفتەیەدا هەریەك لە وەزارەتی شەهیدان و وەزارەتی پەروەردە مووچە وەردەگرن.

لە راگەیەنراوێكی وەزارەتی دارایی هەرێم كە كۆپییەكی بۆ PUKmedia نێردراوە راگەیەنراوە، رۆژی یەك شەممە و دوو شەممە 5-6 /7/ 2020 مووچەی وەزارەتی شەهیدان، كەس وكاری سەربەرزی شەهیدانی سەنگەر وئەنجوومەنی ئاسایش خەرج دەكرێت.

ئەوەش خراوەتەڕوو: رۆژی سێشەممە 7/7 / 2020 وەزارەتی شەهیدان، شەهیدانی هاووڵاتی، زیندانی سیاسی كەشایستەیان ماوە و دەزگای گشتی ئاسایش خەرج دەكرێت.

وەزارەتی دارایی راشیگەیاندووە: رۆژی چوار شەممە 8 /7 / 2020 موچەی وەزارەتی پەروەردە، دەرەوەی شار خەرج دەكرێت و رۆژی پێنج شەممە 9/ 7/ 2020 مووچەی وەزارەتی پەروەردە ، ناوشار خەرج دەكرێت.

PUKmedia راگەیاندنی وەزارەتی دارایی هەرێم

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket