riklam

هەولێر .. دوو تۆمەتبار دەستگیركران

کوردستان 02:40 PM - 2020-07-03
.

.

پۆلیسی هەولێر دوو تۆمەتباریان دەستگیركرد كە پێشینەی تاوانیان هەبووەو روبەڕووی هێزەكانی پۆلیس بوونەتەوە.

عەمید دلێر نەجاڕ بەڕێوبەری پۆلسی هەولێر رایگەیاندوە:"هێزەكانی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر، دوێنێ سەعات (2:30) شەو لەناو بازاڕی قەیسەری، لە كاتی یٔەركی رەسمیخۆیان بۆ پاراستنی یٔەمنیەتی یٔەم شوێنە گرنگانە كە سامانێكی زۆری هاووڵاتیانی تێدایە، لەگەڵ دوو تۆمەتبار بە ناوەكانی (ح.ل.ح) و (م.ف.ا) رووبەڕوو بوونەوە، كە پێشینەی تاوانیان هەبوو و یٔەفسەرێك و دوو كارمەندیش زۆر بە بوێرانە و سەرەڕای زامداربوونیان، توانییان بەرەنگاری دوو تۆمەتبارەكە ببنەوە و بە هاوبەشی لەگەڵ تیمەكانی پۆلیسی هەولێر، دەستگیریان بكەن.

رونیشكردوەتەوە:" تۆمەتبارەكان بە یٔاڕاستەی پێچەوانە یٔۆتۆمبێلیان لێخوڕیوە و بە چەكی جۆری كڵاشینكۆف "75"ی و دەمانچەیەكی جۆری (تارق) تەقەیەكی زۆریان كردبوو و رووبەڕووی پۆلیس ببوونەوە، بەڵام هێزەكانی پۆلیسی هەولێر، دەستبەجێ لێیان هاتنە دەست و وێڕای دەستگیركردنی تۆمەتباران، دەست بەسەر چەكەكان و یٔۆتۆمبێلەكەشیاندا گیرا، یٔێستاش تۆمەتباران بەپێی ماددە (405/31) لە یاسای سزادان، بەند كراون و رووبەڕووی یاسا كراونەتەوە.

 

PUKmedia راگەیاندنی پۆلیسی هەولێر 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket