riklam

لەجیهاندا زیاتر لەنیوەی توشبوانی كۆرۆنا چاكبونەتەوە

جیهان 12:24 PM - 2020-07-02
.

.

ژمارەی توشبوانی كۆرۆنا لەجیهاندا لە 11 ملیۆن كەس نزیكبوەتەوەو لەو ژمارەیەش زیاتر لە شەش ملیۆنیان چاكبونەتەوە.

بەپێی دوا ئاماری توشبوانی كۆرۆنا لەجیهاندا تا ئەمڕۆ 2ی تەموزی 2020، لەسەرەتای سەرهەڵدانی ڤایرۆسی كۆرۆناوە كۆی گشتی ئەوانەی توشی كۆرۆنا بوون گەیشتوەتە 10 ملیۆن و 827 هەزارو 443 توشبوو، بەردەوامیش ژمارەكە لەهەڵكشاندایە.

هەر بەپێی ئامارەكە كۆی ئەوانەشی تائێستا لەكۆرۆنا چاكبونەتەوە شەش ملیۆن و 46 هەزارو 972 كەس و ئەوەش نیوەی زیاتری توشبوانەو بەردەوامیش ژمارەی چاكبوان زیاد دەكات.

لەبارەی ژمارەی ئەوانەشی لەسەرەتای سەرهەڵدانییەوە بەكۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە گەیشتوەتە 519 هەزارو 390 كەس.

PUKmedia ئاژانسەكان 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket