riklam

نرخی بەرمیلێك نەوت لە 43 دۆلار نزیكدەبێتەوە

ئابوری 09:44 AM - 2020-07-02
.

.

نرخی نەوتی خاو جارێكی تری بەرزبوونەوەی نوێی تۆماركردو هەر بەرمیلێك نەوتی برینێتیش لەبازاڕە جیهانییەكان بەزیاتر لە 42 دۆلاری مامەڵەی پێوەدەكرێت.

ئەمڕۆ 2ی تەموزی 2020 ئاژانسی هەواڵی بلومبێرگ بڵاویكردەو كە نرخی نەوتی خاوی برێنت لەبازاڕە جیهانییەكان بەرزبوەتەوەو هەر بەرمیلێكیشی بە 42 دۆلارو 24 سەنتەوە مامەڵەی پێوەكراوە.

ئەوەشی رونكردوەتەوە كە نرخی نەوتی خاوی تەكساسیش بەراورد بە نرخی رابردووی بەرزبوونەوەی نوێی تۆماركردوەو هەر بەرمیلێكی بە 39 دۆلارو 99 سەنت مامەڵەی پێوەكراوە.

بەرزبونەوەی نرخی نەوت لەبازاڕە جیهانییەكان دوای بڕیاری وڵاتانی بەشدار لەئۆپیك دێت كە بڕیاریاندا كەمكردنەوەی هەناردەكردنی نەوت بۆ ماوەی مانگێكیكی تر درێژبكەنەوە، هەروەها دەستپێكردنەوەی كارگەكانی بەرهەمهێنان و پیشەسازی لەوڵاتانی ئەوروپا كە لەماوەی رابردوودا بەهۆی قەدەغەی هاتووچۆو كۆرۆناوە لەكاكردن وەستابوون.

PUKmedia ئاژانسەكان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket