riklam

وەزارەتی بازرگانی گەنمی كەركوك ‌و ناوچە كوردستانییەكان وەردەگرێت

کوردستان 08:48 PM - 2020-07-01
.

.

وەزیری كشتوكاڵ داوای لە وەزارەتی بازرگانی كردووە كە بەرھەمی گەنمی ئەو جوتیارانەی زەوییەكانیان لە دەرەوەی پلانی كشتوكاڵییە و زەوییە مەتفاكان و ئەوانەی بەڵگەی یاسایی نەگەڕاوەتەوە بۆ خاوەنەكانیان وەربگرێت و جوتیارانیش لە سبەینێوە دەتوانن پەیوەندیی بە لایەنە پەیوەندیدارەكانەوە بكەن بەمەبەستی وەرگرتنی بەرھەمەكانیان.

دیلان غەفور ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە فراكسیۆنی یەكێتی رایگەیاند: دوای ھەوڵ و بەدواداچوونە بەردەوامەكانمان بۆ وەرگرتنی گەنمی ئەو جوتیارانەی زەوییەكانیان لە دەرەوەی پلانی كشتوكاڵییەو زەوییە مەتفاكان و ئەوانەی بەڵگەی یاسایی نەگەڕاوەتەوە بۆ خاوەنەكانیان، ئەمڕۆ چوار شەممە 1-7-2020، لە نووسراوێكی بەپەلەدا وەزیری كشتوكاڵ داوای لە وەزارەتی بازرگانی كردووە تەواوی بەرھەمی گەنمی ئەو جوتیارانەش وەربگیرێن.

راشیگەیاند: جوتیاران لە سبەینێوە دەتوانن پەیوەندیی بە لایەنە پەیوەندیدارەكانەوە بكەن بەمەبەستی وەرگرتنی بەرھەمەكانیان.

PUKmedia تایبەت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket