riklam

هێزی ئاسمانیی هاوپەیمان 10 تیرۆریست دەكوژن

عیراق 05:34 PM - 2020-07-01
.

.

وەزارەتی بەرگری عیراق ئەمڕۆ چوارشەممە رایگەیاند لەئاكامی دوو هێرشی ئاسمانیی هاوپەیمانان بۆ سەر مۆڵگەیەكی تیرۆریستانی داعش لەپارێزگای نەینەوا كوژرانی 10 تیرۆریستی لێكەوتۆتەوە.

وەزارەتی بەرگری عیراق لەبڵاوكراوەیەكیدا كە وێنەیەكی دەست PUKmedia كەوتووە، ئاشكرای كردووە بەپێی هەماهەنگی هاوبەش لەنێوان هێزە عیراقییەكان و هاوپەیمانی نێودەوڵەتی، فڕۆكە جەنگییەكانی هاوپەیمانان دوو جار هێرشییان كردۆتە سەر تونێلێكی تیرۆرستانی داعش لەناوچەی مەقالع لە عەین جەحش.

بڵاوكراوەكە راشیگەیاندووە كە هێزێكی لیوای 76ی پیادە لە تیپی 16ی فەرماندەیی ئۆپراسیۆنەكانی نەینەوا دوای گەڕان و پشكنین توانیویانە تونێلێكی تیرۆرستان  بدۆزنەوە كە لاشەی 10 كوژراوی تیرۆریستانی داعشی تێدا بووە، بەپێی زانیارییە هەواڵگرییەكان، لاشەی یەكێك لە كوژراوەكان ناسراوەتەوە بەناوی (عەبد زەعیزیە) كە پلەی فەرماندەیی لەناو داعشدا هەبووە.

PUKmedia  راگەیاندنی وەزارەتی بەرگری 

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket