riklam

عیراق.. 2415 توشبوون و 107 گیانلەدەستدانی نوێ تۆمارکراوە

عیراق 04:56 PM - 2020-07-01
.

.

وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی فیدڕاڵی عیراق  2415 حاڵەتی دیكەی توشبوون بەڤایرۆسی نوێی كۆرۆنا و 107 حاڵەتی گیانلەدەستدانی راگەیاند. 

ئەمڕۆ چوارشەممە وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عیراقی فیدڕاڵ لەراگەیەنراوێكدا كە وێنەیەكی دەست PUKmedia كەوتووە بڵاویكردەوە كە لەماوەی 24 سەعاتی رابردوودا لە سەرجەم تاقیگە پسپۆڕییەكانی عیراق پشكنین بۆ 11378 نموونەی وەرگیراو كراوە، بەوەش كۆی نموونە پشكنینكراوەكان گەیشتە 555923 پشكنین.

هەروەها تاقیگەكانی وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عیراق 2415 حاڵەتی توشبوونی نوێیان تۆماركردووە و بەرزترین ژمارەی حاڵەتەكانی توشبوون لە پارێزگای بەغدا/رەسافە تۆماركراون كە 341 حاڵەت بووە.

ژمارەی حاڵەتەكانی چاكبوونەوەش 1507 حاڵەت بووە و بەرزترین ژمارەش لەبەغدا/ كەرخ تۆماركراوە كە 432 حاڵەت بووە.

107 حاڵەتی گیانلەدەستدانیش تۆماركراون، بەرزترین ژمارە لە بەغدا/رەسافە تۆماكراوە كە 19 حاڵەت بووە.

هەروەها راگەیەندراوەكە ئاماژە بەدوا ئاماری حاڵەتەكانی ڤایرۆسی كۆرۆنا دەكات:

كۆی ژمارەی توشبووان: 51524 حاڵەت

كۆی ژمارەی حاڵەتەكانی چاكبوونەوە: 26267 حاڵەت

كۆی ژمارەی ئەوانەی خەوێنراون: 23207 كەس

كۆی ژمارەی حاڵەتەكان لەبەشی چاودێری وورد: 328 كەس

كۆی ژمارەی گیانلەدەستدان: 2050 

PUKmedia راگەیاندنی وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عیراق

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket