riklam

داوای راگرتنی هەواڵی بەپەلەی گیانلەدەستدان بەكۆرۆنا دەكرێت

کوردستان 03:46 PM - 2020-07-01
.

.

داوا لەدەزگاكانی راگەیاندن دەكرێت بڵاوكردنەوەی هەواڵی بەپەلی گیان لەدەستدان بەكۆرۆنا لەهەرێم رابگیرێت و لەبری ئەوە زیاتر سەرنج بخەنە سەر هەواڵەكانی چاكبونەوە كە ئێستا لە جیهان زیاتر لە نیوەی توشبووان بەتەواوی چاكبونەتەوە. 

بەڕێوەبەرایەتی گشتی راگەیاندن و چاپ و بڵاوكردنەوەی سەر بەوەزارەتی رۆشنبیری هەرێم لەبارەی بڵاوكردنەوەی ئاماری گیان لەدەستدان بەكۆرۆنا راگەیەنراوێكی بڵاوكردەوەو داوا دەكات هەواڵی بەپەلەی مردنەكان رابگرێن، دەشڵێت: دوای تێپەڕبوونی شەش مانگ بەسەر بڵاوبونەوەی كۆڕۆنا لەجیهان، ئێستا وەك لە ئامارەكان دەردەكەوێت ژمارەی چاكبوونەوەو ژمارەی ئەوانەش كە بەسووكی توشی كۆڕۆنا دەبن زیاتر بووە.

رونشیكردوەتەوە:لەبەر ئەوە بۆ چیتر نەشڵەژان و نەترساندنی خەڵك و هێوركردنەوەی دەروون و بەرزكردنەوەی وورەی خەڵك و باشتر بەرگەگرتن و بەسوكی تێپەڕاندنی ئەو پەتایە، تكایە هەواڵی بەپەلەی مردن رابگرن و زیاتر سەرنج بخەنە سەر هەواڵەكانی چاكبونەوە كە ئێستا لە جیهان زیاتر لە نیوەی توشبووان بەتەواوی چاكبونەتەوە و ئەوانی تریش زۆربەی هەرە زۆریان بەسوكی توشی بوون. 

لەداواكارییەكەیدا ئەوەشی خستوەتەڕوو كە هاوكاریتان رۆڵی سەرەكی دەبێت لەخێراكۆنتڕۆڵكردنی پەتاكە لەكوردستان، هانی خۆپاراستن و پابەندوون بەڕێنماییە خۆپارێزیەكان بدەن ئەو دۆخەش بەسەركەوتوویی تێدەپەڕێنین.

PUKmedia 

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket