riklam

رەوشی سزادراوانی ناو چاكسازییەكان تاوتوێ دەكرێت

کوردستان 08:55 AM - 2020-07-01
.

.

دوابەدوای سەردانی وەفدە جیاوازە‌كانی لیژنەی كاروباری كۆمەڵایەتی و داكۆكیكردن لەمافی مرۆڤ لە پەرلەمانی كوردستان بۆ چاكسازییەكانی پارێزگاكانی هەرێم لەماوەی رابردوودا، سەعات 9ی شەوی سێ شەمە 30/6/2020، لیژنەكە بەسەرپەرشتیی رۆمیۆ هەكاری سەرۆكی لیژنەو بەشداریی جێگری سەرۆكی لیژنەو بڕیاردەرو ئەندامان و راوێژكارانی لیژنەكە بەشێوەی ئۆنلاین كۆبووەوە.

تەوەرەی سەرەكیی كۆبوونەوەكە بریتی بوو لەتاووتوێكردنی رەوشی سزادراوان لەناو چاكسازییەكاندا كەلەئێستادا پاراستنی مافی سزادراوان ئەركی لەپێشینەی لیژنەكەیە بەئامانجی بەدواداچوون بۆ دۆسییەی سزادراوان و تاووتوێكردنی ئەو داواكارییانەی  كەلەماوەی رابردوودا لەكاتی سەردانە مەیدانییەكانی لیژنەكە بۆ چاكسازییەكانی پارێزگاكانی هەولێرو سلێمانی و دهۆك لەلایەن سزادراوان بەشاندەكانی لیژنەكە درابوون.

لەكۆتایی كۆبوونەوەكەشدا بڕیاردرا راپۆرتێكی تێروتەسەل لەسەر داوكاری و كێشەو گرفتەكان و رەوشی سزادراوان لەناو چاكسازییەكاندا ئامادە بكرێت بۆئەوەی لەنزیكترین كاتدا بدرێت بەدەستەی سەرۆكایەتیی پەرلەمان بەمەبەستی چارەسەركردنیان و بڕیاردان لەسەریان.

PUKmedia تایبەت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket