riklam

كەلار.. روبەری سەوزایی لە فراوانبووندایە

کوردستان 12:38 PM - 2020-06-29
.

.

لە كەلار روبەری سەوزایی لە فراوانبووندایە و بەڕێوبەری بەشی باخچەكانی كەلاریش رایدەگەیەنێت، لە ئێستاشدا سەرقاڵی دروستكردنی دارستانێكی گەورەین و بە تەواو بوونیشی روبەری سەوزایی لە ناوچەكە زیاتردەبێت.

ئارام ئەمین نەجمەدین بەڕێوبەری بەشی باخچەكانی كەلار بە PUKmedia ی راگەیاند: هەرچەندە بە پی ستاندرای جیهانی دەبێت روبەری سەوزایی %15-20 بێت بەڵام لە كەلار روبەری سەوزایی %5 و لە ئێستاشدا سەرقاڵی دروستكردنی دارستانێكی گەورەین بە دەوربەری كەلاردا و كە پارك و شوێنی دانیشتنی بۆ هاووڵاتیانیش تێدایە.

وتیشی: سەرەڕای قەیرانی دارایی لە سەوزكردنی شار بەردەوام بووین ئەوە پڕۆژانەی لە بەردەستماندان بەردەوام كاریان لەسەر دەكەین بە تەواو بوونیشی روبەری سەوزایی لە كەلار فراوانتردەبێت و لە ماوەی چەند ساڵی داهاتوودا ناوچەكە سیمایەكی سەوزی دەبێت.

هاوكات ئازاد ئەحمەد سەرۆكی رێكخڕاوی ژینگە دۆستانی گەرمیان بە PUKmedia ی راگەیاند: لەگەڵ فراوانبوونی روبەری سەوزایی لە گەرمیان، گرفتی كەمی ئاودان و ئاگر كەوتنەوە هەڕەشەیە بۆ سەوزایی ناوچەكە بۆیە  ئەركی لایەنە پەیوەندیدارەكانە لەوەرزی ھاویندا زیاتر گرنگی بە پاراستنی سەوزاییەكان بدەن.

PUKmedia زمناكۆ یەحیایی

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket