riklam

ئاسایشی دهۆك لەسەر لایڤێك پێشكەشكارێك دەستگیردەكات

کوردستان 06:57 PM - 2020-06-28
.

.

هێزەكانی ئاسایشی دهۆك لەسەر لایڤێك پێشكەشكارێكی كەناڵی بادینان دەستگیردەكەن و تائێستاش ئازاد نەكراوە.

بەپێی ئەو زانیارییانەی پەیامنێرمان لەدهۆك پێیڕاگەیاندین ئێوارەی ئەمڕۆ 28ی حوزەیرانی 2020 ژمارەیەك جوتیاری دهۆك بەهۆی ساغنەبوونەوەی بەرهەمە كشتوكاڵییەكانیان گردبوونەوەیەكیان ئەنجامداو بەرهەمەكانیان لەسەرشەقام فڕێداوە.

ئەوەشی راگەیاند: لەكاتی گردبونەوەكەدا بلبل عەبدوڵڵا كە پێشكەشكاری بەرنامەیەكی ئێوارانی كەناڵی بادینانە لەپەیجی تایبەتی خۆیەوە لەتۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك لایڤێكی كردوەو لەلایەن هێزەكانی ئاسایشی دهۆكەوە دەستگیركراوە.

لەبارەی ئازاكردنی ئەو پێشكەشكارەی كەناڵی بادینانەوە پەیامنێرمان رایگەیاند: تائێستا پێشكەشكارەكەی بادینان ئازاد نەكراوەو ناشزانرێت كەی ئازادی دەكەن، جگە لەو لایڤە هیچ شتێكی تری نەكردوە.

PUKmedia تایبەت 

 

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket