riklam

پرۆژه‌یه‌ك بۆ به‌ڕێوه‌بردنی نه‌خۆشخانه‌ی قه‌ڵا په‌سه‌ندكرا

کوردستان 11:34 AM - 2020-06-27
.

.

به‌یانی ئه‌مڕۆ(27ی6ی2020) سه‌ڵاح كوێخا سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان سه‌رپه‌رشتی كۆبونه‌وه‌یه‌كی كرد كه‌ تێیادا ژماره‌یه‌ك له‌بازرگانان و خێرخوازانی كه‌لار و گه‌رمیان ئاماده‌یبوون، له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان ده‌ستخۆشی و سوپاسی ئیداره‌ی گه‌رمیان و خه‌ڵكی سنووره‌كه‌ی گه‌یانده‌ ئه‌وكه‌سانه‌ی ڕۆلیان هه‌بووه‌ له‌ بونیادنانی نه‌خۆشخانه‌ی قه‌ڵای خێرخوازیدا و كاره‌كه‌یانی به‌كاریكی مرۆیی گه‌وره‌ ناوهێنا.

دواتر گفتوگۆ كرا له‌باره‌ی به‌گه‌ڕخستنی پڕۆژه‌یه‌ك كه‌له‌لایه‌ن د.سه‌ركه‌وت داود یه‌كێك له‌ پزیشكه‌كانی كه‌لاره‌وه‌  له‌ڕیگه‌ی ئیداره‌ی گه‌رمیانه‌وه‌ به‌هه‌ماهه‌نگی به‌ڕیوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی گه‌رمیان پێشكه‌شكراوه‌ بۆ به‌ڕێوه‌بردنی نه‌خۆشخانه‌ی قه‌ڵا.

پرۆژه‌كه‌ی د.سه‌ركه‌وت خۆی ده‌بینێته‌وه‌ له‌ ڕێكخستنه‌وه‌ی كاروباری به‌ڕێوه‌بردنی نه‌خۆشخانه‌كه‌و دانانی پزیشك و كارمه‌ندی ته‌ندروستی پێویست و كارگوزار و دابینكردنی ته‌واوی پێداویستییه‌كان بۆ ئه‌و كاره‌.

سه‌ڵاح كوێخا سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان ڕایگه‌یاند ئیداره‌ی گه‌رمیان ئاماده‌یه‌ بڕیی 30 ملیۆن دینار وه‌ك بودجه‌ی سه‌ره‌تایی دابینبكات بۆ مووچه‌ی مانگێک بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌چوارچێوه‌ی پرۆژه‌كه‌دا ڕۆڵده‌گیڕن.

لای خۆشیانه‌وه‌ بازرگانانی كه‌لار ئاماده‌ییان پیشاندا له‌ پێناو هێنانه‌كایه‌ی سیسته‌مێكی گونجاو بۆ ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌گه‌رمیان هه‌رچییان پێبكریت درێغی نه‌كه‌ن.

PUKmedia فۆتۆ كاوە جاسم 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket