riklam

یەکێتی و سوسیال دیموکراتی سوید کۆدەبنەوە

ی.ن.ک‌‌ 09:33 PM - 2020-06-25
.

.

ئەمڕۆ ٦/٢٥ د.سۆران جەمال تاهیر ئەندامی مەکتەبی سیاسی و لێپرسراوی مەکتەبی پەیوەندییەکان لەگەڵ سەرکەوت محەمەد غەفور ئەندامی سەرکردایەتی ولێپرسراوی بۆردی پەیوەندییەکانی دەرەوە لەرێگای ڤیدیۆ کۆنفرانسەوە لەگەڵ حزبی سۆسیال دیموکراتی سوید بە سەرۆکایەتی یوھان ھاسێل بەرپرسی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکانی سۆسیال دیموکراتی سویدو بە بەشداری سەرکان کوێسە پەرلەمانتاری سوید لە لیستی سۆسیال دیموکرات و کادیر کەسیرگە پارێزگاری ئۆپۆزیسێۆن و تۆماس کارڵھێد بەرپرسی بەشی پرۆژەکانی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست و باکوری ئەفریقا لە دامەزراوەی ئۆڵف پاڵمە سەنتەر کۆبوونەوە.

لەو کۆبوونەوەیەدا کە هەر یەک لە هەڤاڵان د.تەها حەمەد ئەمین خدر ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق و کاروان گەزنەیی ئەندامی پەرلەمانی کوردستان و سەمیر ئەمین نوێنەری ی.ن.ك لە وڵاتی سوید بەشداری کۆبوونەوەکە بوون، سەرەتا سڵاوی هاوسەرۆکانی یەکێتی گەینرایە حزبی سۆسیال دیموکراتی و سویدو لەرێگەی ئەوانیشەوە بۆ گەلی سوید و بەڕێز سەرۆک وەزیرانی سوید ستیفن لوفین کە سەر بە حزبی سۆسیال دیموکراتی سویدە، پاشان باس لەدواین گۆڕانکاری کوردستان و ناوچەکە کرا، هەروەها بەرنامەو پلانی نوێی یەکێتی روونکرایەوە کە لەدوای سەرکەوتنی گۆنگرەوە هەنگاوەکان بە چ ئاقارێکدا نراوە، هەروەها باس لە رێکارەکانی رووبەڕووبوونەوەی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنا کراو جەختکرایەوە کە هەماهەنگی هەبێت لەنێوان هەردوولادا بۆ ریگریکردن لە بڵاوبوونەوەی زیاتر ئەو پەتایە.

هەر لەو ڤیدیۆ کۆنفراسەدا حزبی سۆسیال دیموکراتی سوید باسی پەیوەندی مێژووی خۆیان کرد لەگەڵ یەکێتی و ستایشی رۆڵی گەورەی سەرۆک مام جەلال-یان کرد لە بنیادنانی ئەو پەیوەندییانەو کاریگەری سەرکردایەتی جەنابیان لەسەر ناوچەکە.

دوای گفتوگۆی هەڤاڵانە چەندین راو سەرنج و پرسیار گەڵاڵە کراو هەردوو وەڵامی پرسیارەکانیان دایەوە کە پەیوەست بوون بە پەیوەندییەکان و زیاتر 
پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوانیان.

لەکۆتایی کۆبوونەوەکەدا بڕیاردرا کە لە مانگی ئەیلولی ٢٠٢٠ کۆبوونەوەیەکی دیکە ئەنجامبدرێت بۆ بەدواداچوون بۆ ئەو بابەتانەی کە لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆدا باسکراوەو نەخشەی دوو ساڵی ئایندەش دابڕێژرێت.

PUKmedia 

25-6.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket