riklam

ڕوونكردنەوەیەك فەرمانبەرانی سەنتەری گورچیلەی دەستكرد لەكەلار

کوردستان 09:08 PM - 2020-06-25
.

.

ستافی فەرمانبەرانی گورچیلەی كەلار، رونكردنەوەیەكیان لەسەر دەوامی خۆیان بڵاوكردوەتەوە، كەبەهۆی هەستیاری ئەركەكانیان كە تایبەتە بەژیانی ئەو نەخۆشخانەی كە خەسلی گورچیلەیان  بۆ دەكرێـت، روونكردنەوەیەكیان بڵاوكردەوە.

 

لەروونكردنەوەكەی فەرمانبەرانی سەنتەری گورچیلەی دەستكردنی كەلار هاتووە:"لای هەمووان ئاشكرایە نەخۆشەكانی غەسلی گورچیلە لەبەر هەستیاری باری تەندروستیان ناكرێ غەسلیان بۆ نەكرێ و چاودێری باری تەندروستیان نەكرێت ، ئەگەر بێت و ئیهمال بكرێن و غەسلیان بۆ نەكرێت خودای لایدا هەموویان دەمرن ، ئێمەی فەرمانبەرانی ئەم سەنتەرە وەكو هەموو فەرمانبەرانی دەزگاكانی ئەم كوردستانە بێ مووچەین و بەشێكی زۆرمان سەرەڕای ئەوەی سەرچاوەی هیچ داهاتێكمان نیە باری داراییمان زۆر خراپە ".

 

رونیشكراوەتەوە:"  ئێمە وەكو سەرجەم ستافی فەرمانبەرانی سەنتەری گورچیلەی دەستكرد لەكەلار ، لەبەر ئەوەی ئەگەر بایكۆتی دەوام بكەین و نەخۆشەكانیشمان بچنە بەردەم دام و دەزگاكانی حكومەت و لەبەر چاوی بەرپرسانی حكومەتدا لێیان بمرێت سەرەڕای بێ باكی و بێ خەمیان هیچ گوێ لە داواكاریەكانیان ناگیرێت ، سەرەڕای ئەوەی كە یەك دوو كارمەندمان ناساغە و گومانی ڤایرۆسی كۆرۆنای لێ دەكرێت تا پشكنینەكانیان دەرئەچێت".

 

جەختیشكراوەتەوە:" ئێمە لە سۆنگەی هەستكردنمان بە پرسیارێتی بەرامبەر خوای گەورە و ویژدان و خزمەتكردنی كەس و كارەكەی خۆمان و ناوچەكە و سەرباری ئەوەی سەنتەرەكەی ئێمە تاكە سەنتەر و دەزگای حكومی سنوری گەرمیانە كە هەر لە سەرەتای قەیرانەكانەوە بایكۆتمان نەكردووە و لە هەموو پشوو و بۆنەكانیش لە دەوامی ڕەسمیدا بووین بۆیە بڕیارمان دا تا بتوانین و هێز و نوزەی مادی و مەعنەویمان تێدا بێت خزمەتی نەخۆشەكان بكەین و بایكۆت نەكەین و دەوام ڕانەگرین". 

 

ئەوەش هاتووە:" سەرەڕای ئەوەی كە ناچارین كە دەوام بكەین لەبەر ئەو هۆكارانەی كە باسمانكرد دەنگی خۆمان دەخەینە پاڵ دەنگی هەموو ئەو مووچەخۆرانەی كوردستان كە مووچەكانیان لەلایەن دەسەڵاتەوە زەوتكراوە ، ئامادەین بەشداری هەرچی خۆپیشاندان و بەرزكردنەوەی هەموو دەنگێكی ناڕەزایەتی بكەین .

 

PUKmedia راگەیەنراو 

 

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket