riklam

عیراق.. ژماره‌یه‌ك داواكراو ده‌ستگیرده‌كرێن

عیراق 06:08 PM - 2020-06-25
.

.

عه‌مید یه‌حیا ره‌سوڵ وته‌بێژ به‌ناوی فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه‌ چه‌كداره‌كان رایگه‌یاند له‌ له‌پارێزگاكانی ئه‌نبار و سه‌لاحه‌دین 6 داواكراویان ده‌ستگیركردووه‌.

ئه‌مڕۆ 25-6-2020، له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا كه‌ وێنه‌یه‌كی ده‌ست PUKmedia  كه‌وتووه‌ یه‌حیا ره‌سوڵ راشیگه‌یاند، به‌پێی زانیاری هه‌واڵگری وورد و فه‌رمانی دادوه‌ر، پاڵه‌وانانی ده‌زگای دژه‌تیرۆر دوو ئۆپراسیۆنی سه‌ربازییان له‌پارێزگاكانی ئه‌نبار و سه‌لاحه‌دین ئه‌نجامدا و توانییان 6 كه‌س كه‌  به‌ماده‌ی 4 ی تیرۆر داواكرابوون ده‌ستگیربكه‌ن.

ره‌سوڵ ئاماژه‌ به‌وه‌شده‌كات، ئۆپراسیۆنه‌كانی پاڵه‌وانانی دژه‌تیرۆر له‌چوارچێوه‌ی ئه‌و هه‌ڵمه‌ته‌ به‌رده‌وامانه‌دایه‌ كه‌ هێزه‌ سه‌ربازییه‌كان له‌پێناو هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی تۆڕه‌كانی تیرۆرستان و بنبڕكردنیان ئه‌نجامی ده‌ده‌ن.

PUKmedia راگه‌یاندنه‌كانی عیراق

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket