riklam

رونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌ نوسینگه‌ی رۆژنامه‌وانی جێگری سه‌رۆكی هه‌رێم بۆ رای گشتی

کوردستان 03:22 PM - 2020-06-25
.

.

نوسینگه‌ی رۆژنامه‌وانی جێگری سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان رونكردنه‌وه‌یه‌كی بۆ رای گشتی بڵاوكردووه‌ته‌وه‌و تێیدا، ته‌ئكیدیكردوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌موكات زیاتر نیشتمانه‌كه‌مان پێویستی به‌ یه‌كریزی و ته‌بایی و هاوهه‌ڵوێستییه‌، ئه‌مه‌ش ده‌قه‌كه‌یه‌تی:

رونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌ نوسینگه‌ی رۆژنامه‌وانی جێگری سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان بۆ رای گشتی
سه‌باره‌ت به‌ هه‌واڵه‌ ناراستانه‌ی كه‌ له‌ كۆمه‌ڵێك په‌یج و ئه‌كاونتی بێ ناسنامه‌ و نا ره‌سمی بڵاو ده‌كرێنه‌وه‌ كه‌ بۆ كه‌ڵێن خسته‌ ناو یه‌كریزی ئێمه‌ هه‌وڵده‌ده‌ن، دڵنیاتان ده‌كه‌ینه‌وه‌ سه‌رله‌به‌ری ئه‌و هه‌واڵانه‌ درۆیه‌ و هیچ بنه‌مایه‌كی راستی نیه‌ چونكه‌ له‌ ماوه‌ی رابردودا ( شێخ جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا ) هیچ چاوپێكه‌وتن و لێدوانێكی بۆ كه‌ناڵه‌ ناوخۆی و ده‌ره‌كیه‌كان ئه‌نجام نه‌داوه‌، لێره‌وه‌ داواكارین له‌ سه‌رجه‌م میدیا ومیدیاكان كاری خۆیان به‌ پیشه‌ییانه‌ ئه‌نجام بده‌ن و ئیتیكی كاری رۆژنامه‌وانیان له‌ ده‌ست نه‌ده‌ن، چونكه‌ له‌ ئێستادا گه‌ل و نیشتمانه‌كه‌مان له‌ هه‌موكات زیاتر پێویستی به‌ یه‌كریزی و ته‌بایی و هاوهه‌ڵوێستی هه‌یه‌.

نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی جێگری سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان
٢٥-٦-٢٠٢٠ سلێمانی

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket