riklam

زوومار.. پیلانێكی داعش پوچەڵدەكرێتەوە

عیراق 11:40 PM - 2020-06-24
.

.

شەوی رابردوو هێزە ئەمنیەكانی عیراق لەسەر رووباری دیجلە  لەسنوری نێوان سوریا- عیراق، روبەڕووی چوار تیرۆرستی داعش دەبنەوەو شەڕێكی سەخت روودەدات.

خەیاس سورچی راگەیاندنی مەڵبەندی موسڵی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان تایبەت بۆ PUKmedia ووتی: چوار تیرۆرستی داعش لەناوچەی زومار ویستوویانە لەئاوی دیجەلە بەكۆمەڵێكی زۆر چەك و تەقەمەنی و كەرەستەی جۆراوجۆری تیرۆرستیەوە دزە بكەنە ناو موسڵ، بەڵام كەوتوونەتە بۆسەی هێزە ئەمنیەكانەوە.

وتیشی: پێشتر زانیاری وردیان لەسەر هەبووەو هێزە ئەمنیەكان لەڕوبەڕووبونەوەكەدا دوو تیرۆرستیان كوشتووەو یەكێكی تریشان بەبرینداری دەستگیركردوە، بەڵام تیرۆرستی چوارەم هەڵاتووە.

رونیشكردەوە: زیاتر لە هەزارو 200 كەرەستەی دروستكردنی بۆمب و بۆمبی چێنراو چەكی بچووك  وناوەند و ژمارەیەكی زۆر گوللـەیان پێبووە لەگەڵ چەندین كەرەستەی تر.

 باسی لەوەشكرد: بریندارەكە لەنەخۆشخانەیەو لێكۆڵینەوەی لەگەڵدا دەكرێت.

 

PUKmedia سامان یاروەیس 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket