riklam

شێح باوە.. مۆڵگەكانی داعش بۆردومان كران

کوردستان 11:41 PM - 2020-06-23
.

.

ئەمڕۆ فڕۆكە جەنگیەكانی سوپای عیراق بەپێی زانیاری وردی هەواڵگری سێ هێرشی ئاسمانیان بۆ سەر مۆڵگەكانی داعش لەسنوری ناوچەی شێخ باوەی ناحیەی جەلەولا ئەنجامداوە.

عەباس ئەحمەد چالاكوانی سیاسی لە پارێزگای دیالە بە PUKmedia ی راگەیاند: فڕۆكە جەنگیەكانی سوپای عیراق ئەمڕۆ سێ شەممە سێ هێرشی ئاسمانیان لەمەترسیدارترین مۆڵگەكانی داعش وەشاندوە.

وتیشی: ئەو مۆڵگانە مەترسیدارترین شوێنی چالاكیەكانی داعش بوونە كە لەماوەی رابردوودا زۆرێك لە كردەوە تیرۆرستیەكانیان لەو شوێنانەوە ئەنجامداوە.

جەختیكردەوە: بۆردومانەكان بەپێی زانیاری پێش وەخت بووە بەڵام تاكو ئێستا زیانەكانی داعش نەزانراوە.

 

PUKmedia سامان یاروەیس

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket