riklam

سعودیە.. مەرجی نوێ‌ بۆ جێبەجێ‌ كارانی فەریزەی حەج دادەنرێت

جیهان 10:55 PM - 2020-06-23
.

.

دوای ئەوەی دوێنێ‌ یەكشەممە بەهۆی پەتای ڤایرۆسی كۆرۆناوە، دەسەڵاتدارانی سعودیە بەجێگەیاندنی رێوڕەسمی حەجیان سنووردار كرد و تەنها رێگە بەوانە درا كە دانیشتووی ناو سعودیەن، بەڵام ئەمڕۆ سێشەممە دەسەڵاتدارانی ئەو وڵاتە  ووردەكاریی نوێیان لەسەر وەرزی حەجی داهاتوو ئاشكرا كردووە.

لەو بارەیەوە، تۆفیق رەبیعە وەزیری تەندروستی سعودیە  رایگەیاند، بۆ حەجی ئەمساڵ تەنها رێگە بەو كەسانە دەدرێت حەج بكەن كە تەمەنیان لە 65 ساڵ كەمترە و نابێت نەخۆشی درێژخایەنیشیان هەبێت.

هەر لەو بارەیەوە، محەمەد بنتن وەزیری حەج و عەمرەی سعودیە رایگەیاند ئامادەكارییان بۆ حەجی ئەمساڵ كردووە و بۆ ئەو مەبەستە پلانی تایبەتییان هەیە.

هەروەها رەبیعە لەمیانی كۆنگرەیەكی رۆژنامەنووسیی هاوبەشدا لەگەڵ وەزیری حەج و عەمرە، ئەوەشی خستە ڕوو كە لەپێناو سەلامەتی تەندروستی خەڵكدا بڕیار درا كە حەجی ئەمساڵ سنووردار بكرێت و تەنها  هاووڵاتیانی ناوخۆ فەریزەی حەج ئەنجام بدەن، ئاشكراشی كردووە بۆ ئەو مەبەستە پلان و رێنمایی تەندروستی قورس دەگیرێتە بەر.

رەبیعە ئاماژە بەوەش دەكات كە جێبەجێ كارانی فەریزەی حەج پێشتر پشكنینی ڤایرۆسی كۆرۆنایان بۆ دەكرێت و دوای كۆتایهاتنی فەریزەی حەج بۆ ماوەی 14 رۆژ كەرەنتینە دەكرێن. هەروەها كارمەندانیش پشكنینی كۆرۆنایان بۆ دەكرێت و لەمیانی بەڕێوەچوونی رێوڕەسمی حەجدا چاودێری دەكرێن.

PUKmedia ئاژانسەكان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket