مه‌ڵبه‌ندی سۆران.. یه‌كڕیزی و ته‌بایی خه‌می له‌پێشینه‌ی حزبمانه
ی.ن.ک 09:49 PM - 2020-06-23.
له راگه‌یاندراوێكیدا مه‌ڵبه‌ندی ٦ی سۆرانی یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان هاوخه‌می و دڵگرانی قوڵی هاوسه‌رۆكانی یه‌كێتیی و ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی و لێپرسراوو هه‌ڤاڵانی مه‌ڵبه‌ندی گه‌یانده كه‌سوكارو خانه‌واده‌و خزمانی گوندی كه‌ژه‌كی سنوری برادۆست ، ئه‌مه‌ی خواره‌وش ده‌قی بڵاوكراوه‌ی راگه‌یاندراوه‌كه‌یه .
كه‌مال ئیبراهیم گه‌ڵاڵه‌یی
نیوه‌ڕۆی ئیمڕۆ ۲۳- ٦ - ۲۰۲۰ له گوندی كه‌ژه‌كی برادۆست ، له‌سه‌ر كێشه‌ی زه‌وی و زار كاره‌ساتێكی نه‌خوازراوو دڵته‌زێن رویدا كه به هۆیه‌وه ۳ قوربانی و 2برینداری لێكه‌وته‌وه.
ئێمه له مه‌ڵبه‌ندی ٦ی سۆران شاندێكی باڵا به ناوی هاوسه‌رۆك و سه‌ركردایه‌تی و مه‌ڵبه‌ندی ٦ی سۆرانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به‌شداریمانكرد له مه‌راسیمیی به خاك سپاردنیان و هاوكات پرسه‌و سه‌ره‌خۆشیمان گه‌یانده كه‌سوكارو خانه‌واده‌و خزمانی برادۆست و گوندی كه‌ژه‌ك ، وێڕای ده‌ربڕینیی هاوخه‌می و دڵگرانی قوڵی یه‌كێتیمان پێ راگه‌یاندن و هه‌روه‌ك داواشمان له كه‌سایه‌تی و ریشپی و پیاوماقوڵانی گوندی كه‌ژه‌ك و سنوری برادۆست و ته‌واوی خزم و دۆستانی هه‌ردوو خانه‌واده كرد، كه دان به خۆیان دابگرن له پێناو زیاتر ته‌شه‌نه‌نه‌كردنی رووداوه‌كه‌و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته هه‌وڵی خۆیان بخه‌نه گه‌ڕ.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا ئێمه له مه‌ڵبه‌ندی ٦ی سۆرانی یه‌كێتیی له پێناوی رێ پێ‌گرتن وته‌شه‌نه نه‌كردنی زیاتری رووداوه‌كه هه‌موو هه‌وڵێكمان ده‌خه‌ینه‌گه‌ڕ و هه‌ماهه‌نگ و هاوكارده‌بین به ئاڕاسته‌ی هه‌نگاونان بۆ دۆزینه‌وه‌ی رێگا چاره‌یه‌كی دروست له نێوان هه‌ردوو خانه‌واده‌و بنه‌ماڵه و خزمانی گوندی كه‌ژه‌ك تا گه‌یشتن به ئاشته‌وایی كه ئامانجی هه‌موو لایه‌كمانه.
هه‌ر وه‌ك بۆ هه‌موو لایه‌كیش روون و ئاشكرایه كه یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و ئێمه‌ش وه‌ك مه‌ڵبه‌ندی ٦ی سۆران دوای كاری حزبی ورێكخراوه‌یمان له پێناو پاراستن و راگرتنی هاوسه‌نگی كۆمه‌ڵایه‌تی و به‌رگرتن به كێشه‌و گرفت و كاره‌ساتی نه‌خوازراو رووداو گه‌لێكی وه‌ها له نێو كایه‌كانی كۆمه‌ڵی كورده‌واری ، چركردنه‌وه‌ی هه‌وڵ و هه‌نگاوه‌نمانه له بڵاوكردنه‌وه و به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی هۆشیاری كۆمه‌ڵایه‌تی و تا ده‌گات به چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌و گرفته‌كان و رێپێگرتنیان له بارودۆخ و قۆناغ و سێكته‌رو كایه‌كانی په‌یوه‌ست به ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تی كۆمه‌ڵگاكه‌مان، به چه‌شنێك پاراستنی یه‌ك ریزی و ته‌بایی و ئاشتی كۆمه‌ڵایه‌تی و دواجار لێك نه‌ترازانی كۆمه‌ڵگا خه‌می هه‌ره له پێشینه‌ی حزبه‌كه‌مانه.
ئه‌مه له كاتێكدایه كه هیچ كه‌س و لایه‌نێك به‌ده‌رنین له قانوون و دواجار حكومه‌ت و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان له گرتنه‌به‌ری رێ و شوێن و رێكاره‌كانی یاسایی به كاری خۆیان هه‌ڵسه‌ن و هه‌ر بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ئێمه رێز له هه‌موو ئه‌و بیر‌و ڕاو هه‌وڵ و كارانه‌ش ئه‌گرین كه به جدی هاوكارو هه‌ماهه‌نگ ئه‌بن له به‌رگرتن و ته‌شه‌نه نه‌كردن و هێوركردنه‌وه‌ی روداو‌و كاره‌ساتی دڵته‌زێن و نه‌خوازراو كه لا ئیڕادی له نێو كۆمه‌ڵی كورده‌واری لێره‌و له‌وێ روو ده‌ده‌ن.
زوبێر عوسمان
ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی و
لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی ٦ی سۆران
PUKmedia
هەواڵی زیاتر
-
کتێبی شەو لەكێوان ناساندنی بۆ كرا
11:36 AM - 2024-05-18 -
ساڵیادی کۆچی دوایی عادل موراد بەڕێوەچوو
11:08 AM - 2024-05-18 -
نوێنەرێکی یەکێتی: کێشەی کارتی نیشتمانی سلێمانی و هەڵەبجە چارەسەردەکرێت
08:17 PM - 2024-05-16 -
قوباد تاڵەبانی: ئەرکمانە کاربکەین بۆ کەمکردنەوەی کاریگەرییەکانی کەشوهەوا
05:47 PM - 2024-05-16
ئەمانەش ببینە
کوردستان 12:33 PM - 2024-05-18 سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی: دانانی پارێزگارێک بۆ کەرکوک کێشەکان چارەسەر دەکات
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكه‌كه‌ی كۆده‌بێته‌وه
09:46 AM - 2024-05-18
شەش ساڵ بەسەر کۆچی دوایی عادل موراد دا تێدەپەڕێت
09:11 AM - 2024-05-18
سەرۆک بافڵ: پێویستمان بە هەڵبژاردنێكی بێگەردە
06:45 PM - 2024-05-17
دەرباز کۆسرەت رەسوڵ: ئەمریکا بایەخی زۆر بە سەرنجەکانی یەکێتی دەدات
01:01 PM - 2024-05-17
زۆرترین خوێنراو
-
شەش ساڵ بەسەر کۆچی دوایی عادل موراد دا تێدەپەڕێت
کوردستان 09:11 AM - 2024-05-18 -
خەبات لە خەبات لایداوە
بیروڕا 10:32 PM - 2024-05-17 -
ناسر عەبدولنەبی محەمەد کۆچی دوایی کرد
پرسەنامە 07:25 PM - 2024-05-17 -
سەرۆک بافڵ: پێویستمان بە هەڵبژاردنێكی بێگەردە
کوردستان 06:45 PM - 2024-05-17 -
سەوزاییەکانی ناودڵ
بیروڕا 04:26 PM - 2024-05-17 -
هەموومان لەسەر مەزاری عادل موراد دەبین
ی ن ک 04:16 PM - 2024-05-17 -
مەعلوم ئەمە (خەبات) نییە
بیروڕا 03:05 PM - 2024-05-17 -
دەرباز کۆسرەت رەسوڵ: ئەمریکا بایەخی زۆر بە سەرنجەکانی یەکێتی دەدات
کوردستان 01:01 PM - 2024-05-17