riklam

هه‌رێمی كوردستان.. 299 تووشبووی نوێی كۆرۆنا تۆمار كرا

کوردستان 08:17 PM - 2020-06-23
.

.

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێم له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ڕایگه‌یاند له‌ 24 سه‌عاتی ڕابردوودا 299 تووشبووی نوێ به‌ كۆرۆنا تۆمار كراوه‌. 
به‌پێی ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ له‌ هه‌ولێر 70 كه‌س تووشی كۆرۆنا بوون و دوو كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و له‌ سلێمانی 171 كه‌س تووشبوون و 9 تووشبووش گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.


ڕاگه‌یاندراوی (٢٤) كاتژمێری تایبه‌ت به‌ نه‌خۆشی ڤایرۆسی كۆڕۆنای نوێ COVID19
ژماره‌ (١١٩)

1. كه‌ره‌نتین: (٨٧ هاوڵاتی نوێ له‌ كه‌ره‌نتین)
١١٧٨ هاوڵاتی له‌ كه‌ره‌نتینن له‌ ٣١ شوێنی جیاواز (٤٩٤ هه‌ولێر)،(٦٢ سلێمانی)، (٦٢٢ دهۆك).

2. پشكنین: (٢٢٤٧ پشكنینی نوێ)
(٩٢٦ هه‌ولێر)، (٧٠٣ سلێمانی)، (٤٢٤ دهۆك)، (٤٠ هه‌ڵه‌بجه‌)، (١٥٤ گه‌رمیان).

3. تووشبوو: (٢٩٩ تووشبووی نوێ)
(٧٠ هه‌ولێر)
(١٧١ سلێمانی، ٤٢ گه‌رمیان)
(١٦ هه‌ڵه‌بجه‌)

4. چاكبوون: (٧٩ چاكبوون)
(٥٩ هه‌ولێر)
(٣ گه‌رمیان)
(١٢ دهۆك)
(٥ هه‌ڵه‌بجه‌)

5. مردن: (١١ مردن)
(٢ هه‌ولێر)
(٩ سلێمانی)

ئاماری گشتی:
كه‌ڕه‌نتین ١٥٧٩١ هاوڵاتی (١٤٦١٣ ده‌رچوو)
پشكنین ١٢١٨٤٩ (٥٧٠٤٠ هه‌ولێر، ٣٧٤٩٧ سلێمانی، ٢٦٣٩٤ دهۆك، ٩١٨ هه‌له‌بجه‌)
تووشبوون ٤٤٦٣ (١٠٢٠ هه‌ولێر، ٣١٦٨ سلێمانی، ١٥٤ دهۆك، ١٢١ هه‌له‌بجه‌)
چاكبوون ١٤٨٧ (٥٧١ هه‌ولێر، ٧٤٨ سلێمانی، ١٣٠ دهۆك، ٣٨ هه‌له‌بجه‌)
مانه‌وه‌ له‌ نه‌خۆشخانه‌ ٢٨٤٧ (٤٢٩ هه‌ولێر، ٢٣١٣ سلێمانی، ٢٤ دهۆك، ٨١ هه‌له‌بجه‌)
مردن ١٢٩ (٢٠ هه‌ولێر، ١٠٧ سلێمانی، ٢ هه‌ڵه‌بجه‌)

بۆ زانیاری زیاتر سه‌ردانی داشبۆردی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن له‌م لینكه‌ (https://gov.krd/coronavirus/dashboard/).
وێڕای ده‌ستخۆشی بۆ پزیشكان و كارمه‌ندانی ته‌ندروستی و هه‌موو تیمه‌كانی پزیشكی كه‌ له‌ ئه‌ركدان، جارێكی تر داوا ده‌كه‌ین هاووڵاتیان پابه‌ندبن به‌ ڕێنماییه‌كانی ته‌ندروستی و دوركه‌وتنه‌وه‌ له‌ شوێنی قه‌ڵه‌بالغ و دانانی ماسك و ده‌ستكێش، وه‌ له‌كاتی پێویستدا په‌یوه‌ندی بكه‌ن به‌ هێڵی گه‌رمی ژماره‌ (١٢٢).

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
٢٣ حوزه‌یران ٢٠٢٠
PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket