riklam

سلێمانی دێرینه‌كانی تۆپی پێ له‌ خولێك كۆده‌كاته‌وه‌

کوردستان 04:19 PM - 2020-06-23
.

.

له‌ یاریگای سه‌رچناری شاری سلێمانی، شه‌وانه‌ خولێكی تۆپی پێی دۆستانه‌ی  به‌هێز به‌به‌شداری شانزه‌ تیپ له‌ وه‌رزشكاره‌ دێرینه‌كانی شاری سلێمانی و ده‌وربه‌ری  به‌ ناوی با فێربین له‌ گه‌وره‌كانه‌وه‌ كراوه‌ته‌وه‌.

له‌خوله‌كه‌ ده‌یان یاریزانی ناسراوی كوردستانی تێدایه‌ خوله‌كه‌ش له‌لایه‌ن وه‌رزشكارو راهێنه‌ر، ڕێباز سدیقه‌وه‌ سه‌رپه‌رشتی ده‌كرێت.

سه‌باره‌ت به‌ خوله‌كه‌، رێباز سدیق وتی ، ئامانجی خوله‌كه‌ رێزگرتنه‌ له‌ ماندووی ئه‌و ئه‌ستێرانه‌ی پێشوو هه‌روه‌ها ئه‌و كه‌سانه‌ی وه‌ك هانده‌ر یان وه‌رزشكاری ئێسته‌ن له‌وانه‌ فێربن كه‌ رێچكه‌یه‌كی سه‌ركه‌وتن بگرن، ئه‌نجام و شكست قبوڵ بكه‌ن .

وتیشی ئێسته‌ به‌ره‌و قۆناغی دووه‌م ده‌رۆین و ده‌گه‌ینه‌ قۆناغی دووه‌م كه‌ هه‌شت تیپ ده‌مێنێته‌وه‌و یارییه‌كانیش له‌ ئاستێكی به‌رزو پرش خۆشه‌ویستی و رێز به‌رێوه‌ده‌چێت .

ئه‌وه‌شی وت: خوله‌كه‌ یاسایی خۆی هه‌یه‌و له‌ 38 ساڵ كه‌متر ناتوانێت به‌شداری بكات و سه‌رجه‌م یارییه‌كانیش به‌ سیستمێكی رێك و پێك و ده‌روات و هه‌ر یارییه‌كیش یاریزانێكی ناسراو یان كه‌سایه‌تیه‌كی دیار هه‌ڵده‌سێت به‌ ده‌ستنیشانكردنی باشترین یاریزانی یارییه‌كان .

PUKmedia سلێمانی -هه‌رێز جه‌مال

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket