riklam

عیراق.. زیاتر لە 1800 حاڵەتی نوێی كۆرۆنا راگەیەنرا

عیراق 06:51 PM - 2020-06-22
.

.

تەندروستی عیراق هەزارو 808 حاڵەتی نوێی توشبوون بەكۆرۆناو 67 حاڵەتی گیان لەدەستدانی نوێی راگەیاند. دەشڵێت: 724 توشبووی كۆرۆنا چاكبونەتەوە.

وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عیراق ئاماری 24 سەعاتی رابردووی توشبوان و گیان لەدەستدان و چاكبوانی كۆرۆنای سەرجەم پارێزگاكان بەهەرێمی كوردستانەوە بڵاوكردەوەو رایگەیاند: لەسەرجەم تاقیگەكان 10 هەزارو 75 پشكنین ئەنجامدراون و بەپێی ئەنجامی پشكنینەكانیش هەزارو 808 توشبووی نوێی كۆرۆنا تۆماركراون و كە بەرزترین ژمارەی حاڵەتەكانی توشبوون لە پارێزگای بەغدا بەشی كەرخ تۆماركراوە كە 320 حاڵەت بووەو بەوەش كۆی ئەوانەی تائێستا توشی كۆرۆنا بوون گەیشتوەتە 32 هەزارو 676 توشبوو.

دەشڵێت:لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا 67 توشبوی تری كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوەو كۆی ئەو كەسانەی لەسەرەتای سەرهەڵدانی ڤایرۆسەكەوە گیانیان لەدەستداوە گەیشتوەتە هەزارو 167 كەس.

تەندروستی عیراق راشیگەیاند: 850 توشبوی تری كۆرۆنا چاكبونەتەوەو 14 هەزارو 785 كەس.

PUKmedia 

 

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket