riklam

د. یاد نه‌قشبه‌ندی: 500 تووشبووی كۆرۆنا چاكبوونه‌ته‌وه‌

کوردستان 12:39 PM - 2020-06-22
.

.

وته‌بێژی ته‌ندروستی سلێمانی ده‌ڵێت: 500 تووشبووی كۆرۆنا چاك بوونه‌ته‌وه‌ و ئه‌گه‌ر هاووڵاتیان هاوكار بن بانكی پلازمای خوێن داده‌مه‌زرێنین.

له‌كۆنفرانسێكی ڕۆژنامه‌وانیدا د.یاد نه‌قشبه‌ندی وته‌بێژی ته‌ندروستی سلێمانی ڕایگه‌یاند: شاری سلێمانی یه‌كه‌مین شار بوو كه‌ پلازمای خوێنی بۆ چاره‌سه‌ركردنی كۆرۆنا به‌كارهێنا و به‌كارهێنانه‌كه‌شی سه‌ركه‌وتوو بووه‌.

وتیشی: له‌ مانگی ڕابردوودا 500 تووشبووی كۆرۆنا چاك بوونه‌ته‌وه‌ و به‌رزبوونه‌وه‌ی ڕێژه‌كه‌ ته‌نها هی دوو ڕۆژ و سێ ڕۆژ نییه‌ به‌ڵكوو بۆ به‌ركه‌وتنی پێشوو ده‌گه‌ڕێته‌وه‌.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه‌ خۆپارێزی باشترین چاره‌سه‌ره‌ وه‌رگرتنی پلازمای خوێن دوای 14 ڕۆژ له‌ چاكبوونه‌وه‌ی تووشبوو وه‌رده‌گرێت. 


PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket