riklam

ئاسایشی سلێمانی تۆمەتبارێك دەستگیر دەكات

کوردستان 12:29 PM - 2020-06-22
.

.

ئاسایشی سلێمانی تۆمەتبارێك دەستگیر دەكات كە بەناوی ئاسایشەوە هەڕەشەی لە خەڵكی كردووە و دەستدرێژی كردونەتەسەر.

لە راگەیەنراوێكدا كە كۆپییەكی گەیشتووەتە PUKmedia ئاسایشی سلێمانی رایگەیاندوو: لەدرێژەی كارو چالاكییەكانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی بەمەبەستی پاراستنی سەر و ماڵ و كەرامەتی  هاووڵاتیان، هێزەكانی بەڕێوەبەرایەتیمان توانیان لە رۆژی ( 18/6/2020 ) تۆمەتبار ( ك / م / ص ) لە دایكبووی ساڵی ( 1991 ) دەستگیر بكەن بە تۆمەتی ئەوەی كە بەناوی ئاسایشەوە هەڕەشەی لە خەڵكی كردووە و دەستدرێژی كردونەتەسەر.

راشیگەیاندووە: پاش تۆماركردنی سكاڵا لە لایەن یەكێك لە هەڕەشە لێكراوەكان لەتۆمەتبار و دوای وەر گرتنی فەرمانی دادوەر و بەپێی ماددەی ( 393 ) لە یاسای سزادانی عیراقی تۆمەتبارەكە دەستگیركرا و دانی بەتاوانەكەیدا ناوە و لێكۆڵینەوە لە كەیسەكەی بەردەوامە .

PUKmedia راگەیاندن و پەیوەنییەكانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket