riklam

لە كوردستان یۆگا لە بەرەو پێشچووندایە

وەرزش‌‌ 11:20 AM - 2020-06-22
.

.

رێكخراوی نەتەوەیەكگرتووەكان شەش ساڵ لەمەوبەر 21ی حوزەیرانی وەك رۆژی جیهانی یۆگا دیاریكرد، ئەمەش لەپێناو پاراستنی هاوسەنگی لەش، كەمكردنەوەی فشاری خوێن، چالاكبوونی لەش و هەستكردن بە ئارامی دەروونی.

سۆزان عوسمان ، سەرۆكی كۆمەڵەی یۆگای كوردستان لە لێدوانێكی تایبەت  رایگەیاند، ماوەی نزیكەی ٢١ ساڵە كۆمەڵەی یۆگای كوردستان دامەزراوەو تاوەكو ئێستاش نزیكەی ٧٠٠ ئەندام لە كۆمەڵەكە خۆیان تۆماركردووە .

سەرۆكی كۆمەڵەكە وتیشی ، رۆژ بە رۆژ بە شێوەیەكی بەرچاو بە تایبەت لە شاری سلێمانی ئەو كەسانەی یۆگا دەكەن لە فراوانبوون بە كۆمەڵەكەشەوە نزیكەی چوار سەنتەری باوەڕپێكراو هەیە كە هاونیشتیمانیان یۆگای تێدا ئەنجام دەدەن .

سەرۆكی كۆمەڵەی یۆگای كوردستان وتیشی ، لە شارەكانی كوردستانەوە داوای كردنەوەی لقی كۆمەڵەمەكەمان لێ دەكەن و خواستێكی تا رادەیەك بۆ یۆگا هەیە .

PUKmedia هەرێز جەمال-سلێمانی

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket