riklam

توشبووانی كۆرۆنا نۆ ملیۆنی تێپەڕاند

کوردستان 10:33 AM - 2020-06-22
.

.

بەپێی نوێترین ئامار، لەهەموو جیهاندا هەتا ئەمڕۆ دوو شەممە 22-6-2020، زیاتر لە 9 ملیۆن كەس توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون.

ئامارەكان ئاماژە بۆ ئەوە دەكەن، لەهەموو جیهاندا 9 ملیۆن و 52 هەزار و 9 سەد و 58 كەس تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و لەو ژمارەیەك 4 ملیۆن و 842 هەزار و 306 كەس چاكبوونەتەوە، لەگەڵ ئەوەشدا 470 هەزار و 844 توشبووش بەهۆی ڤایرۆسەكەوە گیانیان لەدەستداوە.

لەهەرێمی كوردستانیش كۆی گشتی تووشبووان بەڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ COVID-19 گەیشتوەتە 3 هەزار و 865 تووشبوو، لەنێویاندا 110 مردن هەیە و هەزار و 392 نەخۆش چاكبووەتەوە، هەروەها 2 هەزار و 363 نەخۆشیش لەژێر چاودێری پزیشكی دان.

PUKmedia تایبەت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket