riklam

PUKmedia هۆكاری ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری ڕۆشنبیری سلێمانی بڵاوده‌كاته‌وه‌

کوردستان 10:29 AM - 2020-06-22
.

.

 به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ڕۆشنبیری سلێمانی ڕایگه‌یاند به‌هۆی ته‌واوبوونی ماوه‌ی پۆسته‌كه‌ی ده‌ستی له‌كاركێشاوه‌ته‌وه‌.

بابه‌كر دڕه‌یی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی سلێمانی له‌لێدوانێكی تایبه‌تدا به‌PUKmedia ی ڕاگه‌یاند: به‌پێی یاسا ده‌بوایه‌ من چوار ساڵ له‌ پۆسته‌كه‌مدا بمێنمه‌وه‌، ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌ كه‌ ساڵێك و 10 ڕۆژ به‌سه‌ر ئه‌و واده‌یه‌دا تێپه‌ڕیوه‌.

وتیشی: بۆیه‌ ده‌ستم له‌كاركێشاوه‌ته‌وه‌ به‌هۆی ته‌واوبوونی ماوه‌ی كاره‌كه‌م و هیچ هۆكارێكی دیكه‌ی له‌پشت نییه‌.

جێی ئاماژه‌یه‌ بابه‌كر دڕه‌یی له‌سه‌ر پشكی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ماوه‌ی 5 ساڵه‌ به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ڕۆشنبیری سلێمانییه‌ و له‌ئێستادا ده‌ستی له‌كاره‌كه‌ی كێشاوه‌ته‌وه‌.

PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket