riklam

خورماتوو.. توشبوویه‌كی كۆرۆنا گیانی له‌ده‌ستدا

کوردستان 10:31 PM - 2020-06-21
.

.

له‌خورماتوو به‌هۆی كۆرۆناوه‌ كه‌سێكی دیكه‌ گیانی له‌ده‌ستداو 11 كه‌سی تریش چاكبوونه‌وه‌.

له‌و باره‌یه‌وه‌ فه‌وزی ئیكرام به‌ڕێوه‌به‌ری بنكه‌ی ته‌ندروستی كۆماری به‌ PUKmedia ی ڕاگه‌یاند: له‌ ماوه‌ی 24سه‌عاتی ڕابردودا ژنێكی به‌ ته‌مه‌ن له‌ قه‌زای خورماتوو به‌هۆی كۆروناوه‌ گیانیله‌ده‌ستدا، له‌دوای ئه‌وه‌ی چه‌ند ڕۆژێك له‌ نه‌خۆشخانه‌ی خورماتوو خه‌وێنراو به‌هۆی خه‌راپی باری ته‌ندروستیه‌وه‌ ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی كه‌ركووك كراو له‌وێ گیانیله‌ده‌ستدا.

وتیشی: 11 كه‌سیش له‌ ڤایرۆسه‌كه‌ چاكبونه‌ته‌وه‌و ڕه‌وانه‌ی ماڵه‌وه‌ كراونه‌ته‌وه‌و كۆی گشتی توشبووان له‌ خورماتوو به‌پێ دواین ئاماری وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عیراق 22 كه‌س توشبووی ڤایرۆسه‌كه‌ن و له‌و ژماره‌یه‌س 3 كه‌س گیانیانله‌ده‌ستداوه‌ كه‌ هه‌رسێكیان ژنی به‌ ته‌مه‌ن بوون و 15 كه‌سیش چاكبوونه‌ته‌وه‌و له‌ئێستاشدا ته‌نها 4 نه‌خۆش له‌نه‌خۆشخانه‌ی خورماتوو ماون.


PUKmedia عه‌داله‌ت میعاد/ خورماتوو

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket