ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران چه‌ند بڕیارێك له‌باره‌ی مووچه‌وه ده‌دات
ئابوری 10:21 PM - 2020-06-21.
ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران چه‌ندین بڕیار ده‌رباره‌ی خۆگونجاندن له‌گه‌ڵ دۆخی دارایی ئێستای هه‌رێم ده‌دات.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 2020/6/21 ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان به سه‌رپه‌رشتی مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و به‌شداریی قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆك وه‌زیران، له ڕێگه‌ی ڤیدیۆ كۆنفرانسه‌وه كۆبوونه‌وه‌یه‌كی تایبه‌تی ئه‌نجامدا.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا گفتوگۆ ده‌رباره‌ی دۆخی دارایی ئێستای هه‌رێم و هه‌وڵه‌كانی حكومه‌ت بۆ دابینكردنی مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان كرا.
له دوای ئه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران چه‌ندین كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجامدا به ئاراسته‌ی هه‌رچی زوو دابینكردنی شایسته داراییه‌كانی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمـی كوردستان له رێگه‌ی دیراسه‌كردنی سه‌رجه‌م ئه‌گه‌ر و ده‌رفه‌ته‌كان و به ڕه‌چاوكردنی ئه‌و داهاته‌ی كه ئێستا له‌به‌رده‌ستی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوورییه كه به‌راورد به خه‌رجییه‌كانی مووچه و شایسته‌ی دارایی مووچه‌خۆران، كورتهێنانێكی به‌رچاوی تێدایه، بۆیه به مه‌به‌ستی خۆگونجاندن له‌گه‌ڵ ئه‌و كورتهێنانه كه هۆكاره‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ دواكه‌وتنـی ناردنی به‌شه بودجه‌ی هه‌رێم له‌لایه‌ن حكومه‌تی فیدراڵی و لێكه‌وته دارایی و ئابوورییه‌كانی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا كه سه‌رتاسه‌ری جیهانی گرته‌وه به هه‌رێمـی كوردستانیشه‌وه، ئه‌مه سه‌ره‌ڕای دابه‌زینی نرخی نه‌وت. له كاتێكدا ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران پێزانینی خۆی ده‌رده‌بڕێت بۆ تێگه‌یشتنی مووچه‌خۆران له‌م بارودۆخه داراییه سه‌خته و به‌تایبه‌تیش پزیشك و كارمه‌ندانی ته‌ندروستی كه له هێڵی پێشه‌وه‌ی جه‌نگن له دژی ڤایرۆسی كۆرۆنا، هه‌روه‌ها هێزه‌كانی ئاسایش و ئاسایشی ناوخۆ و پێشمه‌رگه‌ش، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران له دوای دیراسه‌كردنی گشت ئه‌گه‌ره‌كان بڕیاریدا به:
یه‌كه‌م:
ا: ته‌مویلكردنی ڕێژه‌ی 79% ( له سه‌دا حه‌فتا و نۆی) خه‌رجییه‌كانی مووچه و شایسته‌ی دارایی مووچه‌خۆرانی گشت وه‌زاره‌ت و ده‌سته و لایه‌نه‌كانی نه‌به‌ستراو به وه‌زاره‌ت و سه‌رجه‌م سه‌رۆكایه‌تی و دامه‌زراوه‌كانی هه‌رێم.
ب: ڕاگرتنـی ته‌مویلكردنی ئه‌و ڕێژه‌ی 21% ( له سه‌دا بیست و یه‌كه‌ی) ده‌مێنێته‌وه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌ت و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانه‌وه به شێوه‌یه‌كی دادپه‌روه‌رانه له‌سه‌ر سه‌رجه‌م مووچه‌خۆران جێبه‌جێ ده‌كرێت به ڕه‌چاوكردنی زۆریی و كه‌میی شایسته‌ی دارایی مووچه‌خۆر.
ج: خه‌رجكردنی ته‌واوی 100%( له سه‌دا سه‌دی) شایسته‌ی دارایی كه‌سوكاری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان و زیندانیانی سیاسی و كه‌مئه‌ندام و خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت و ئه‌و مووچه‌خۆرانه‌ش كه شایسته‌ی داراییان (300) سێسه‌د هه‌زار دینار و خوارتره.
د: خه‌رجكردنی ته‌نیا ڕێژه‌ی 50% (له سه‌دا په‌نجای) شایسته‌ی دارایی ڕاسپێردراوان به خزمه‌تی گشتی و خاوه‌ن وه‌زیفه باڵاكان و پله تایبه‌ته‌كان له (سه‌رۆكی هه‌رێم و سه‌رۆكی په‌رله‌مان و سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و جێگره‌كانیان و ئه‌ندامانی په‌رله‌مان و وه‌زیره‌كان و ئه‌وانه‌ی به پله‌ی ئه‌وانن و بریكاره‌كانی وه‌زاره‌ت و ئه‌وانه‌ی به پله‌ی ئه‌وانن و ئه‌وانه‌ی مووچه‌ی بریكاری وه‌زاره‌ت وه‌رده‌گرن و خاوه‌ن پله تایبه‌ته‌كان و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری و دادگای پێداچوونه‌وه و سه‌رجه‌م دادوه‌ران و ئه‌ندامانی داواكاری گشتی و گشت ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌پێـی خشته‌ی كارپێكراوی مووچه، مووچه و ده‌رماڵه‌ی هه‌ردوو پله باڵای (ڕ) و (ب) وه‌رده‌گرن له‌سه‌ر میلاكی شارستانی و سه‌ربازی و ئه‌نجومه‌ن و ده‌زگای ئاسایش و هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ).
هـ: بڕگه‌ی سه‌ره‌وه ئه‌و كه‌سانه‌ش ده‌گرێته‌وه كه به‌و پله و وه‌زیفانه خانه‌نشین كراون یا له دوای جێبه‌جێكردنی ئه‌م بڕیاره شایسته‌ی مووچه‌ی خانه‌نشینی ده‌بن به‌و وه‌زیفه و پلانه.
دووه‌م:
ڕ : پێویسته وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری ڕێنمایی دارایی پێویست بۆ ئاسانكاری جێبه‌جێكردنی ئه‌م بڕیاره ده‌ربكات.
ب : میكانیزمی هاتوو له‌م بڕیاره، ڕێكارێكی كاتییه و ته‌نیا بۆ مووچه‌ی ئه‌مجاره‌یه كه دابه‌ش ده‌كرێت .
ج : گشت وه‌زاره‌ت و ده‌سته و لایه‌نه‌كانی نه‌به‌ستراو به وه‌زاره‌ت و سه‌رجه‌م سه‌رۆكایه‌تی و دامه‌زراوه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بڕگه‌كانی ئه‌م بڕیاره جێبه‌جێ ده‌كه‌ن له‌به‌ر ڕۆشنایی ڕێنماییه‌كانی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری و به ڕه‌چاوكردنی ڕێنماییه‌كانی خۆپارێزیی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی له كاتی دابه‌شكردنی مووچه.
سێیه‌م:
ڕاسپاردنی لیـژنه‌ی باڵای دانوستان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی فیدراڵی بۆ گه‌یشتن به ئه‌نجام به ئاڕاسته‌ی دابینكردنی شایسته داراییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان.
چواره‌م:
ڕاسپاردنی وه‌زاره‌ت و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان بۆ وه‌رگرتنـی ڕێكاری پێویست بۆ جێبه‌جێكردنی یاسای چاكسازی ژماره (2)ی ساڵی 2020 كه له سه‌ره‌تای مانگی ته‌مموزی 2020دا ده‌كه‌وێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.
PUKmedia راگه‌یاندنی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران
هەواڵی زیاتر
-
هێزی پێشمەرگە و سوپای عیراق و هاوپەیمانان کۆبونەوەی باڵا دەکەن
09:34 PM - 2024-05-18 -
نێروەیی: هەواڵەکەی خەبات پەیامێکی هەواڵگرییە
05:33 PM - 2024-05-18 -
کتێبی شەو لەكێوان ناساندنی بۆ كرا
11:36 AM - 2024-05-18 -
ساڵیادی کۆچی دوایی عادل موراد بەڕێوەچوو
11:08 AM - 2024-05-18
ئەمانەش ببینە
لەهەڵبژاردنی سەرۆکی پەرلەماندا عیساوی پێش مەشهەدانی کەوت
05:45 PM - 2024-05-18
دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکی نوێی ئەنجومەنی نوێنەران دەستیپێکرد
04:10 PM - 2024-05-18
سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی: دانانی پارێزگارێک بۆ کەرکوک کێشەکان چارەسەر دەکات
12:33 PM - 2024-05-18
شەش ساڵ بەسەر کۆچی دوایی عادل موراد دا تێدەپەڕێت
09:11 AM - 2024-05-18
زۆرترین خوێنراو
-
جاسوسی
بیروڕا 09:23 PM - 2024-05-18 -
لەهەڵبژاردنی سەرۆکی پەرلەماندا عیساوی پێش مەشهەدانی کەوت
عیراق 05:45 PM - 2024-05-18 -
نێروەیی: هەواڵەکەی خەبات پەیامێکی هەواڵگرییە
کوردستان 05:33 PM - 2024-05-18 -
دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکی نوێی ئەنجومەنی نوێنەران دەستیپێکرد
کوردستان 04:10 PM - 2024-05-18 -
سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی: دانانی پارێزگارێک بۆ کەرکوک کێشەکان چارەسەر دەکات
کوردستان 12:33 PM - 2024-05-18 -
کتێبی شەو لەكێوان ناساندنی بۆ كرا
کوردستان 11:36 AM - 2024-05-18 -
ساڵیادی کۆچی دوایی عادل موراد بەڕێوەچوو
ی ن ک 11:08 AM - 2024-05-18 -
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكه‌كه‌ی كۆده‌بێته‌وه
عیراق 09:46 AM - 2024-05-18