riklam

به‌ریتانیا شه‌وێكی نائارامی به‌ڕێ كرد

جیهان 09:38 PM - 2020-06-21
.

.

شه‌وی رابردوو له‌شاری له‌نده‌ن هاووڵاتیان شه‌وێكی خه‌مناكییان برده‌سه‌ر، دوای ئه‌وه‌ی له‌ڕووداوێكی دڵته‌زێندا له‌پاركی (فۆربێری گاردنس) له‌شاری ریندینگ له‌باشووری به‌ریتانیا هێرشبه‌رێك به‌چه‌قۆ هێرش ده‌كاته‌ سه‌ر كۆبوونه‌وه‌یه‌كی خێزانیی كه‌ بۆ حه‌سانه‌وه‌و به‌سه‌ربردنی كات چووبوونه‌ ناو ئه‌و پاركه‌، به‌هۆیه‌وه‌ 3 هاووڵاتی كوژران و سیانی تریش به‌سه‌ختی بریندار ده‌بن.

له‌وباره‌یه‌وه‌، پۆلیسی به‌ریتانیا لێكۆڵینه‌وه‌كانی له‌سه‌ر رووداوه‌كه‌ ده‌ستپێكردو به‌گوێره‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ سه‌ره‌تاییه‌كانی پۆلیس ده‌ركه‌وت كه‌ كرده‌وه‌كه‌  كارێكی تیرۆریستی بووه‌ و هێرشبه‌ره‌كه‌شیان ده‌ستگیركردووه‌ كه‌ ناوی (خه‌یری سه‌عدولڵا)یه‌ و  ته‌مه‌ن 25 ساڵان وخه‌ڵكی لیبیایه‌ و پێشتر زیندانی كراوه‌.

به‌هۆی جێبه‌جێ كردنی رێوشوێنه‌ ته‌ندروستییه‌كانی خۆپاراستن له‌دژی ڤایرۆسی كۆرۆنا، هاووڵاتیان زیاتر رووده‌كه‌نه‌ باخچه‌ و پاركه‌كان.

لای خۆشیه‌وه‌، وه‌زیری ته‌ندروستی به‌ریتانیا مات هانكۆك ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ رایگه‌یاند، كه‌ رووداوه‌كه‌ی شه‌وی رابردوو له‌پاركی شاری ریدینگ به‌شێوه‌یه‌كی هه‌ڕه‌مه‌كی ئه‌نجامدراوه‌و به‌هۆیه‌وه‌ سێ هاووڵاتی كوژران و سیانی تریش به‌سه‌ختی بریندار بوون، وه‌ك كرده‌وه‌یه‌كی تیرۆرستیی مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا ناكه‌ین.
هانكۆك راشیگه‌یاند، له‌ئێستادا ئه‌و رووداوه‌ وه‌ك كرده‌وه‌یه‌كی تیرۆریستی مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ رووداوه‌كه‌دا ناكه‌ین، به‌ڵام به‌ته‌ئكید له‌نزیكه‌وه‌ چاودێری دۆخه‌كه‌ ده‌كه‌ین.


PUKmedia فرانس 24 و رۆیته‌رز

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket