ته‌ندروستی جیهانی: توێژینه‌وه‌ی فراوان له‌سه‌ر كۆڤید-19 كراوه
جیهان 08:00 PM - 2020-06-21.
رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی رایگه‌یاند كه كۆمه‌ڵێك توێژینه‌وه‌ی فراوان له‌باره‌ی په‌تای كۆڤید-19 ئه‌نجادراون، ده‌ستكه‌وتنی مه‌زن له‌و باره‌یه‌وه به‌ده‌ستهاتوون و هاوكات به‌ربه‌ره‌كانی كردن بوو له‌گه‌ڵ په‌تاكه.
له‌وباره‌یه‌وه، دكتۆر ئه‌حمه‌د بن سالم مه‌نزه‌ری به‌ڕێوه‌به‌ری هه‌رێمایه‌تی رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانیی له راگه‌یه‌نراوێكدا كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست PUKmedia گه‌یشتووه، رایگه‌یاند: دوای تێپه‌ڕبوونی شه‌ش مانگ به‌سه‌ر بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تاكه‌و ده‌ركه‌وتنی ده‌رئه‌نجامه‌كانی په‌تای كۆڤید-19 دا، زانیاری زیاتر له‌سه‌ر ئه‌م په‌تا نوێیه فێربووین.
دكتۆر ئه‌حمه‌د راشیگه‌یاند: له‌كاتێكدا ملیۆنان حاڵه‌تی توشبوون له‌جیهاندا راده‌گه‌یه‌نرێت، به‌ڵام لێكۆڵینه‌وه و توێژینه‌وه‌ی گرنگ و فراوان ئه‌نجامدراون و ده‌كرێت سوودییان لێ ببینرێت. ئه‌وه‌ش ده‌ستكه‌وتی گه‌وره‌یه و هاوكات به‌ربه‌ره‌كانێكردنه له‌گه‌ڵ ئه‌م په‌تایه‌دا.
دكتۆر بن سالم ئاماژه به به‌شێك له‌و رووبه‌ڕووبوونه‌وانه ده‌كات كه له‌باره‌ی كۆڤید-19 ئه‌نجامدراون كه خۆی له لێكۆڵینه‌وه له‌حاڵه‌ته‌كان و هه‌ڵسه‌نگاندنی زانیارییه‌كان و بژاركردن و پێداچوونه‌وه به راسپارده‌كانی پێشوودا ده‌بینێته‌وه.
راگه‌یه‌نراوه‌كه ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات كه سه‌رجه‌م زانایان و لێكۆڵه‌ره‌وان و كارمه‌ندانی بواری ته‌ندروستی به‌یه‌كه‌وه هاوكارن بۆئه‌وه‌ی بگه‌نه تێگه‌شتنێكی باشتر له ڤایرۆسه‌كه و چۆنێتی بڵاوبوونه‌وه‌یی و هه‌روه‌ها چۆنێتی خۆپارێزی و پارێزگاریكردن له‌خۆشه‌ویستان و خه‌ڵكانی تر.
له راگه‌یه‌نراوه‌كه هاتووشه، كه ته‌ندروستی جیهانیی له‌ماوه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا له‌ڕێگه‌ی توێژینه‌وه به‌رده‌وامه‌كانیدا گه‌یشته دوو ده‌رئه‌نجامی سه‌ره‌كیی، یه‌كێكیان راگرتنی به‌كارهێنانی هایدرۆكسی كلۆرۆكین بوو كه ده‌ركه‌وت كاریگه‌ری له‌سه‌ر كه‌مبوونه‌وه‌ی حاڵه‌ته‌كانی گیانله‌ده‌ستدان نه‌بووه، ئه‌وی تریان دۆزینه‌وه‌ی (دیكسامیسازۆن)ه كه به‌گوێره‌ی تاقیكردنه‌وه‌كان ده‌ركه‌وتووه كه كاریگه‌ری له‌سه‌ر رزگاركردنی ژیانی ئه‌و كه‌سانه هه‌یه كه تووشی په‌تای كۆڤید-19 بوون و حاڵه‌ته‌كه‌یان ناجێگیره، هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌شی كه له‌ژێر چاره‌سه‌ری هه‌ناسه‌ی ده‌ستكردان.
رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانیی جه‌ختیش ده‌كاته‌وه كه به‌شێوه‌یه‌كی سیسته‌ماتیك زانیارییه‌كانیان له سه‌رجه‌م وڵاتانه پێنه‌گه‌یشتووه، ئه‌وه‌ش وایكرد كه رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانیی وێنه‌یه‌كی روونی له‌سه‌ر دینامیكییه‌تی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه و ئاستی مه‌ترسییه‌كانی له‌به‌رده‌ست نه‌بێت. هه‌ر له‌به‌رئه‌وه‌ش بوو له‌ماوه‌ی ئه‌و شه‌ش مانگه‌ی رابردوودا پێداچوونه‌وه به رێنماییه‌كانی رێكخراوه‌كه له‌باره‌ی به‌كارهێنانی كه‌مامه و ده‌رمانه‌كانه‌وه كرا، به‌پێی گۆڕانكاری دۆخه‌كه، ئه‌وه‌ی له‌سه‌ره‌تای بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه‌دا جێبه‌جێ ده‌كرا، له ئێستادا ئه‌وه جێبه‌جێ ناكرێت.
PUKmedia راگه‌یاندنی یۆنامی
هەواڵی زیاتر
-
وەزیری کشتوکاڵ: وەک پارێزگاکانی دیکەی عیراق گەنمی جوتیارانی هەرێم وەردەگیرێت
11:14 PM - 2024-05-05 -
قوباد تاڵەبانی بەشداری پرسەی هاوسەری د.فوئاد حسێن دەکات
10:42 PM - 2024-05-05 -
سەرۆک بافڵ بەشداری پرسەی شێخی ئیمارات دەکات
01:36 PM - 2024-05-05 -
بازرگانێکی نێودەوڵەتی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکرێت
09:06 PM - 2024-05-04
ئەمانەش ببینە
کوردستان 01:42 PM - 2024-05-05 سه‌رباری رێگرییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم 102 خێزانی ئاواره گه‌ڕانه‌وه شه‌نگال
ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی دارایی: ته‌وتین دواكه‌وتنی مووچه چاره‌سه‌ر ده‌كات
11:47 AM - 2024-05-05
٧٢ هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
09:23 AM - 2024-05-05
وەفدێکی یەکێتی گرێبەستی کشتوکاڵی و وەبەرهێنان لە دوبەی ئیمزا دەکات
07:34 PM - 2024-05-04
سەرۆک بافڵ دەچێتە ئەمریکا
05:24 PM - 2024-05-04
زۆرترین خوێنراو
-
قوباد تاڵەبانی بەشداری پرسەی هاوسەری د.فوئاد حسێن دەکات
کوردستان 10:42 PM - 2024-05-05 -
وەفدێکی یەکێتی بەشداری لە جەژنی قیامەی مەسیحیەکان دەکات
ی ن ک 08:56 PM - 2024-05-05 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ لەهەولێر بەشداری ژمارەیەک پرسە دەکات
پرسەنامە 07:56 PM - 2024-05-05 -
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ بنەماڵەی خەسرەوی حەمەی محە
پرسەنامە 06:08 PM - 2024-05-05 -
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ کۆچی دوایی عەبدولستار محەمەد
پرسەنامە 04:39 PM - 2024-05-05 -
سه‌رباری رێگرییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم 102 خێزانی ئاواره گه‌ڕانه‌وه شه‌نگال
کوردستان 01:42 PM - 2024-05-05 -
سەرۆک بافڵ بەشداری پرسەی شێخی ئیمارات دەکات
ی ن ک 01:36 PM - 2024-05-05 -
ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی دارایی: ته‌وتین دواكه‌وتنی مووچه چاره‌سه‌ر ده‌كات
کوردستان 11:47 AM - 2024-05-05