riklam

سەرۆك كۆمار: دەستدرێژیكردنە سەر كاكەییەكان دووبارە نەبێتەوە

عیراق 04:44 PM - 2020-06-21
.

.

ئەمڕۆ 21ی حوزەیرانی 2020 سەرۆك كۆمار د. بەرهەم ساڵح لەكۆشكی سەلام لە بەغدا پێشوازیكرد لە وەفدێكی نوێنەرانی كوردانی كاكەیی.

لە دیدارەكەدا سەرۆك كۆمار جەختیكردەوە لەگرنگی پتەوكردنی برایەتی و پێكەوەی لە نێوان تەواوی پێكهاتەكانی گەلی عیراق، بەجۆرێك  ببێتە مایەی بەدیهێنانی ئاشتی كۆمەڵایەتی و چەسپاندنی ئاسایش و ئارامی لە وڵاتدا، ھاوكات دووپاتیشیكردەوە لەسەر پێویستی هەماهەنگی و هاریكاری نێوان ھاووڵاتیان و هێزە ئەمنیەكان لە سوپاو پێشمەرگە و حەشدی شەعبی بۆ بەرەنگاربوونەوە و ریشەكێشكردنی تیرۆر.

لە بەشێكی دیكەی دیدارەكەدا سەرۆك كۆمار دووپاتی لەوەكردەوە كە پێویستە لەسەر هێزە ئەمنییەكان ئەركی ئاسایش و پاراستنی تەواوی پێكهاتەكانی گەلی عێراق بگرنە ئەستۆ، هەروەها كار بكەن بۆ رێگریكردن لە دووبارە بوونەوەی دەستدرێژیكردنە سەر هاووڵاتیانی مەدەنی، بەتایبەتیش كوردانی كاكەیی لەلایەن تیرۆرستانەوە.

لە تەوەرێكی دیكەی دیدارەكەدا سەرۆك بەرھەم رۆڵی كاكەییەكانی لە بەگژاچوونەوەی گروپی تیرۆرستی داعش و بەرگریكردنی كاكەییەكانی لە شارو گوندەكان بەرزنرخاند.

لەلای خۆیانەوە وەفدی میوان كێشە و ئەو ئاڵنگارییانەی رووبەڕووی كاكەییەكان دەبنەوە خستەڕوو و هەڵوێستی خۆشیان دوپاتكردەوە لەسەر پتەوكردن و پاراستنی یەكڕیزی نیشتمانی و بنەما كۆمەڵایەتییەكان كە ھەموو پێكهاتەكان بەیەكەوە دەبەستێت.

PUKmedia راگەیاندنی سەرۆك كۆمار 

 

757555.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket