riklam

سعودیه‌ قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆی هه‌ڵگرت

جیهان 03:32 PM - 2020-06-21
.

.

وه‌زاره‌تی ناوخۆی سعودیه‌ رایگه‌یاند: له‌ ئه‌مڕۆ 21-6-2020، ه‌وه‌  سه‌رجه‌م چالاكییه‌ بازرگانییه‌كان له‌ وڵات ده‌ستپێده‌كاته‌وه‌ و قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ له‌و وڵاته‌ هه‌ڵگیراوه‌.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌: پێویسته‌ هاووڵاتیان پابه‌ندی رێنماییه‌كان بن و له‌ هه‌موو جوڵه‌ و چالاكییه‌كدا ره‌چاوی رێكاری خۆپارێزی بكه‌ن، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا گه‌شتی عه‌مره‌ و گه‌شتی گه‌شتیاری تا كاتێكی نادیار به‌ داخراوی ده‌مێننه‌وه‌.

له‌ سعودیه‌ له‌ مانگی ئاداردا قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆی كاتی له‌ ناوچه‌ی قه‌تیف ده‌ستیپێكرد و دواتریش سه‌رجه‌م ناوچه‌كانی تری گرته‌وه‌ و تائێستا له‌و وڵاته‌ زیاتر له‌  154 هه‌زار كه‌س توشی كۆرۆنا بوون، له‌و ژماره‌یه‌ش زیاتر له‌ 98 هه‌زار توشبوو چاكبونه‌ته‌وه‌ و هه‌زار و 230 كه‌سیش به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

PUKmedia ئاژانسه‌كان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket