riklam

داوای راگرتنی ده‌وامی فه‌رمانگه‌كانی هه‌ولێر ده‌كرێت

کوردستان 12:20 PM - 2020-06-21
.

.

به‌هۆی ترسی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای ھه‌ولێر داوای راگرتنی ده‌وامی سه‌رجه‌م فه‌رمانگه‌ حكومییه‌كانی سنووری پارێزگای ھه‌ولێر ده‌كات.

ئه‌نجومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر له‌ كۆبوونه‌وه‌ی ھه‌فته‌ی رابردوودا داوایان له‌پارێزگاری ھه‌ولێر كردووه‌ به‌هۆی ئه‌وه‌ی به‌شێك له‌ به‌ڕێوه‌به‌ر و فه‌رمانبه‌ران له‌ سنووری پارێزگاكه‌ ھه‌ڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنان، ده‌وامی فه‌رمانبه‌ران له‌ فه‌رمانگه‌كانی سنووری پارێزگای هه‌ولێر رابگیرێت. 

به‌پێی زانیاریه‌كانی PUKmedai، داواكارییه‌كه‌ی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر ئه‌وه‌یه‌، ده‌وامی فه‌رمانبه‌ران له‌ فه‌رمانگه‌ خۆجێییه‌كانی ھه‌ولێر به‌ رێژه‌ی 95% رابگیرێت و ته‌نیا به‌ڕێوه‌به‌ر و لێپرسراوی به‌شه‌كان ده‌وام بكه‌ن، له‌ فه‌رمانگه‌ خزمه‌تگوزارییه‌كانیش به‌ رێژه‌ی 70% ده‌وام كه‌مبكرێته‌وه‌.

داواكارییه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر، له‌ئێستادا له‌لای پارێزگاری هه‌ولێره‌و چاوه‌ڕوانده‌كرێت له‌م هه‌فته‌یه‌دا بڕیاری لێ بدرێت.

 

PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket