كه‌نه‌دا.. خۆپیشاندان دژی هێرشه‌كانی سوپای توركیا به‌ڕێوه‌ده‌چێت
تاراوگە 12:11 PM - 2020-06-21.
له‌میانه‌ی بارودۆخی بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تای كورۆنا و له درێژه‌ی چالاكییه‌كانی كوردانی كه‌نه‌دا بۆده‌ربڕینی ناڕه‌زایی و شه‌رمه‌زاركردنی سیاسه‌تی ڕه‌گه‌زپه‌رستی حكومه‌تی توركیا و هێرشی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی سوپای توركیا بۆ سه‌ر ناوچه‌كانی باشووری كوردستان ، ئێواره‌ی رۆژی 20/6/2020 به‌سه‌رپه‌رشتی كوردیش كۆمینێتی سه‌نته‌ر به ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌كی به‌رچاوی كوردستانیان و ڕێكخراوه كانی ماڵی كورد و بزووتنه‌وه‌ی چه‌پی ئه‌نتیفا و سازمانی كوردستان حزب كۆمه‌نیستی ئێران، خۆپیشاندان و ڕێپێوانێكی جه‌ماوه‌ری له به‌رده‌م په‌رله‌مانی هه‌رێمی ئونتاریۆ له كوێنس پارك به‌ره‌و باره‌گای كونسوولگه‌ری توركیا له شاری توڕونتۆ به‌ڕێوه‌چوو .
له‌و ڕێپێوانه‌دا خۆپیشانده‌ران به‌درێژایی شه‌قامه‌كانی یانگ و كوین ستریت و وێڵزلی به‌هه‌ڵگری ئاڵا و درووشمی جۆراوجۆر سیاسه‌تی ڕه‌گه‌زپه‌رستی ئه‌ردوغان و هێرشی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی سوپای توركیا بۆ سه‌ر خاكی هه‌رێمی كوردستان و كوشتنی هاوڵاتیانی سڤیلی كورد ڕسوا و شه‌رمه‌زار كرد. هه‌ر له‌میانه‌ی ڕێپێوانه‌كه‌دا كوردیش كۆمینێتی سه‌نته‌ر له به‌یاننامه‌یه‌كدا به زمانی ئینگلیزی به‌سه‌ر ڕێبوارانی شه‌قامه‌كاندا بڵاوده‌كرایه‌وه ، تیاییدا ده‌ستدرێژی سیاسه‌تی حكومه‌تی توركیا دژ به گه‌لی كورد و بۆردومانی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا بۆسه‌ر خاكی كوردستان ڕسوا و شه‌رمه‌زاركرد ، هاوكات دا‌واشیان له حكومه‌ت و په‌رله‌مانی كه‌نه‌دا و ڕای گشتی نێوده‌وڵه‌تی كرد پشتیوانی له خه‌لكی بێدیفاعی گه‌لی كورد به‌گشتی بكه‌ن و سنوورێك بۆ ده‌ستدرێژییه‌كانی حكومه‌تی توركیا و بۆردومانی فڕۆكه جه‌نگییه‌كان دابنرێت .
پاشان له گردبوونه‌وه‌ی خۆپیشانده‌ران له‌به‌رده‌م كونسوڵگه‌ری توركیا له تورونتۆ كوردستانیان به درووشمه‌كانیان بۆردومانی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی هێزی ئاسمانی توركیا بۆ سه‌ر ناوچه‌كانی باشووری كوردستان و كوشتنی هاوڵاتیانی سڤیلی خه‌ڵكی كوردستان ئیدانه و مه‌حكوومكرد، هاوكات پشتیوانی خۆشیان بۆ هێزه‌كانی گه‌ریلا و یه‌په‌گه و یه‌په‌ژه دووپاتكرده‌وه، هه‌ر له‌میانه‌ی گردبوونه‌وه‌كه‌دا له وته‌یه‌كدا كوردیش كۆمینێتی سه‌نته‌ر سوپاسی له‌یه‌ن و ڕێكخراوه‌كان و به‌شداربووانی خۆپیشانداكه كرد، دواتر خۆپیشانده‌ران به‌جۆش و خرۆشێكی گه‌رمه‌وه به سروودی نه‌ته‌وه‌یی كۆتاییان به خۆپیشاندانه‌كه هێنا .
جێی ئاماژه‌یه دووه‌م جاره له‌م هه‌فته‌یه‌دا كوردستانیان خۆپیشاندان ئه‌نجام بده‌ن و سیاسه‌تی ره‌گه‌زپه‌رستی ئه‌ردۆگان و هێرشی سوپای توركیا ڕسواو شه‌رمه‌زاركرد .
PUKmedia عوسمان عه‌لی - تورونتۆ
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆک بافڵ بەشداری پرسەی شێخی ئیمارات دەکات
01:36 PM - 2024-05-05 -
بازرگانێکی نێودەوڵەتی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکرێت
09:06 PM - 2024-05-04 -
سالار مەحمود: پەرلەمان بووەتە قوربانی ململانێی نا سیاسی
09:38 PM - 2024-05-03 -
قوباد تاڵەبانی: گیانلەدەستدانی چەند ئەندامێکی گروپێکی شاخەوانی هەموومانی دڵگران کرد
07:12 PM - 2024-05-03
ئەمانەش ببینە
کوردستان 01:42 PM - 2024-05-05 سه‌رباری رێگرییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم 102 خێزانی ئاواره گه‌ڕانه‌وه شه‌نگال
ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی دارایی: ته‌وتین دواكه‌وتنی مووچه چاره‌سه‌ر ده‌كات
11:47 AM - 2024-05-05
٧٢ هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
09:23 AM - 2024-05-05
وەفدێکی یەکێتی گرێبەستی کشتوکاڵی و وەبەرهێنان لە دوبەی ئیمزا دەکات
07:34 PM - 2024-05-04
سەرۆک بافڵ دەچێتە ئەمریکا
05:24 PM - 2024-05-04
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ بەشداری پرسەی شێخی ئیمارات دەکات
ی ن ک 01:36 PM - 2024-05-05 -
ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی دارایی: ته‌وتین دواكه‌وتنی مووچه چاره‌سه‌ر ده‌كات
کوردستان 11:47 AM - 2024-05-05 -
٧٢ هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
جیهان 09:23 AM - 2024-05-05 -
بازرگانێکی نێودەوڵەتی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکرێت
کوردستان 09:06 PM - 2024-05-04 -
وەفدێکی یەکێتی گرێبەستی کشتوکاڵی و وەبەرهێنان لە دوبەی ئیمزا دەکات
کوردستان 07:34 PM - 2024-05-04 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ بەشداری لە ژمارەیەک پرسە دەکات
پرسەنامە 06:34 PM - 2024-05-04 -
سەرۆک بافڵ دەچێتە ئەمریکا
کوردستان 05:24 PM - 2024-05-04 -
هاوخەمی کۆسرەت رەسوڵ بۆ بنەماڵەی مامۆستا جەلال
پرسەنامە 04:13 PM - 2024-05-04