riklam

كەلار.. ئیدارەی شارەكە هۆشداری دەدات

کوردستان 11:29 PM - 2020-06-20
.

.

قایمقامیەتی كەلار جەختدەكاتەوە هەر كاسبكار و خاوەن ماركێتی پابەندی ڕێنمایە تەندروستیەكان نەبێ جێگاكەی دادەخرێت.

قایمقامیەتی قەزای كەلار لە ئاگادارینامەیەكدا  جەختكراوەتەوە:" قایمقامیەتی  قەزای كەلار ئاگاداری سەرجەم كاسبكاران و خاون ماركێت و مۆڵ و هەرزان بازاڕەكانی سنووری قەزای كەلار دەكاتەوە، لە پێناو رێگری لە زیاتر بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا پابەندنی رێنماییە تەندروستیەكان بن بە بەكارھێنانی دەست كێش و دەمامك".

رونیشكراوەتەوە:"  بە پێچەوانەوە لە سبەینێوە لیژنە هاوبەشەكان لە كاتی بینینی پابەندنەبوون بە رێنماییەكان ئاگاداری یان پسولەی غەرامەكردن بۆ سەرپێچیكاران ناكەن ، بەڵكو راستەوخۆ شوێنكەی دادەخەن، بۆیە دواكارین پابەندی ڕێنماییەكان بن.

 

PUKmedia راگەیەنراو 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket