riklam

قەرەتەپە.. چارەنووسی پۆلیسێك نادیارە

کوردستان 11:26 PM - 2020-06-20
.

.

دوای رفاندنی بۆ ماوەی زیاتر لە سێ مانگ تاكو ئێستا چارەنووسی سێ هاووڵاتی كەیەكێكیان پۆلیسێكی كوردە لەسنوری ناحیەی قەرتەپە دیارنیە.

محەمەدی حاجی عومەر بەرپرسی كۆمیتەی قەرەتەپەی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان تایبەت بۆ PUKmedia ووتی: دوای ئەوەی لەماوەی سێ مانگی رابردوودا لەلایەن چەكدارانی داعشەوە چەند هاووڵاتیەك رفێندران هێشتا سیان لەو هاووڵاتیانە كەیەكێكیان پۆلیسەو كوردە دیار نیە.

وتیشی: ژمارەیەك لە رفێندراوەكان لەبەرامبەر بڕە پارەیەك ئازادكران، بەڵام هێشتا سیان لەو رفێندرانە نادیارن،  یەكێكیان كوردەو ئەوانی تر عەرەبێكی شیعەو هاووڵاتیەكی توركمانە.

جەختیكردەوە: هێشتا ئە وپۆلیسە زیندوەو لای  داعشە.

 

PUKmedia سامان یاروەیس

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket