riklam

عیراق.. 1870 حاڵه‌ت تری توشبوون به‌ كۆرۆنا تۆماركرا

عیراق 09:57 PM - 2020-06-20
.

.

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه‌ی فیدراڵی عیراق  1870 حاڵه‌تی دیكه‌ی توشبوون به‌ڤایرۆسی نوێی كۆرۆنا و 88 حاڵه‌تی گیانله‌ده‌ستدانی راگه‌یاند.

له‌راگه‌یه‌نراوێكی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه‌ی عیراقی فیدراڵ كه‌ ئه‌مڕۆ 20-6-2020، وێنه‌یه‌كی ده‌ست PUKmedia كه‌وتووه‌ تێیدا هاتووه‌، كه‌ له‌ماوه‌ی 24 سه‌عاتی رابردوودا له‌ سه‌رجه‌م تاقیگه‌ پسپۆڕییه‌كانی عیراق پشكنین بۆ 10022 نموونه‌ی وه‌رگیراو كراوه‌، به‌وه‌ش كۆی نموونه‌ پشكنینكراوه‌كان گه‌یشته‌ 435214 پشكنین.

هه‌روه‌ها تاقیگه‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه‌ی عیراق 1870 حاڵه‌تی توشبوونی نوێیان تۆماركردووه‌ و به‌رزترین ژماره‌ی حاڵه‌ته‌كانی توشبوون له‌ پارێزگای به‌غدا/ره‌سافه‌ تۆماركراون كه‌ 332 حاڵه‌ت بووه‌.

ژماره‌ی حاڵه‌ته‌كانی چاكبوونه‌وه‌ش 1006 حاڵه‌ت بووه‌ و به‌رزترین ژماره‌ش له‌پارێزگای به‌غدا/ره‌سافه‌ تۆماركراوه‌ كه‌ 219 حاڵه‌ت بووه‌.

88 حاڵه‌تی گیانله‌ده‌ستدانیش تۆماركراون، به‌رزترین ژماره‌ له‌ به‌غدا/ره‌سافه‌ تۆماكراوه‌ كه‌ 20 حاڵه‌ت بووه‌.

هه‌روه‌ها راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ ئاماژه‌ به‌دوا ئاماری حاڵه‌ته‌كانی ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌كات:

كۆی ژماره‌ی توشبووان: 29222 حاڵه‌ت
كۆی ژماره‌ی حاڵه‌ته‌كانی چاكبوونه‌وه‌: 13211 حاڵه‌ت
كۆی ژماره‌ی ئه‌وانه‌ی خه‌وێنراون: 14998 كه‌س
كۆی ژماره‌ی حاڵه‌ته‌كان له‌به‌شی چاودێری وورد: 247 كه‌س
كۆی ژماره‌ی گیانله‌ده‌ستدان: 1013

PUKmedia راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه‌ی عیراق


ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket