riklam

له‌بۆردومانێكی هاوپه‌یماناندا والی ره‌ققه‌ ده‌كوژرێت

جیهان 09:39 PM - 2020-06-20
.

.

سه‌رچاوه‌ تایبه‌ته‌كان له‌ شاری حه‌ڵه‌ب جه‌خت له‌سه‌ر كوژرانی گه‌وره‌ تیرۆرستێكی سه‌ر به‌ داعش له‌نزیك شاری بابی سه‌ر به‌حه‌ڵه‌ب له‌لایه‌ن فڕۆكه‌كانی هاوپه‌یمانه‌وه‌ ده‌كه‌نه‌وه‌.

سه‌نته‌ری به‌ دۆكۆمێنتكردنی پێشێلكارییه‌كانی توركیا له‌ باكوور و رۆژهه‌ڵاتی سوریا له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا كه‌ وێنه‌یه‌كی ده‌ست PUKmedia كه‌وتووه‌ روونیكردۆته‌وه‌ كه‌ گه‌وره‌ تیرۆریستێكی سه‌ر به‌ گروپی داعش به‌ناوی (فایز عه‌كال) والی شاری ره‌ققه‌ له‌ئه‌نجامی مووشه‌كێكی ئاراسته‌كراوی هاوپه‌یمانانه‌وه‌ كوژراوه‌، ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه‌ كه‌ ناوبراو پێناسه‌یه‌كه‌ی توركی به‌ناوی (ئه‌حمه‌د ده‌روێش بن حسێن) پێبووه‌ و به‌ئازادی هاتووچۆی پێكردووه‌، وێرای ئه‌وه‌ی توركیا سه‌رجه‌م تۆماری شارستانی ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی خۆی له‌ باكووری سوریا به‌تۆماری ناوه‌ندییه‌وه‌ گرێی داوه‌.

هاوكات سه‌نته‌ره‌كه‌ راپۆرتێكی له‌سه‌ر ئه‌و گه‌وره‌ تیرۆریسته‌ و خێزانه‌كه‌ی و ژماره‌یه‌ك سه‌ركرده‌ی تری سه‌ر به‌ گروپی داعشی بڵاوكردۆته‌وه‌ كه‌ پلانیان هه‌بووه‌ گروپێكی نوێی چه‌كدار له‌پاشماوه‌ی سه‌ركرده‌ و ئه‌ندامه‌كانی پێشووی داعش له‌ژێر باڵی وڵاتی توركیا دروست بكه‌ن.

PUKmedia سه‌نته‌ری به‌دۆكۆمێنتكردنی پێشێلكارییه‌كان له‌ رۆژئاوای كوردستان
 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket