چه‌ند وه‌رزشكارێكی سلێمانی له كۆرۆنا ده‌به‌نه‌وه
کوردستان 08:53 PM - 2020-06-20.
له ماوه‌ی چه‌ند رۆژی رابردوو پاش بلاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا به شێوه‌یه‌كی چڕ، ژماره‌ی تووشبوان زیادی كرد‌و له‌و چوارچێوه‌یه‌ش چه‌ندین وه‌رزشكاری دیاری شاری سلێمانی تووشی ئه‌و ڤایرۆسه بوون .
یه‌كه‌م وه‌رزشكار له شاری سلێمانی كه تووشی ڤایرۆسه‌كه بوو، یاریزانی پێشووی یانه‌ی ئاشتی نه‌وزاد مه‌لا حه‌سه‌ن بوو، نه‌وزاد قازی له سه‌ره‌تاوه به توندی تووشی ڤایرۆسه‌كه ده‌بێت، به‌ڵام پاش وه‌رگرتنی چاره‌سه‌رو خۆپارێزیه‌كی توند‌و كه‌ره‌نتینه‌یه‌كی گونجاو دۆخه سه‌خته‌كه تێده‌په‌رێنێت و ئێسته‌ش له ژێر رێنمایی پزیشكان به‌رده‌وامه له چاره‌سه‌رو چاكبوونه‌وه .
یه‌كێكی تر له‌و وه‌رزشكارانه‌ی له ماوه‌ی رابردوو ڤایرۆسه‌كه گه‌یشته جه‌سته‌ی ، وه‌رزشكاری دیاری شاری سلێمانی و راهێنه‌ری دێرین كامیل شێخ جه‌لال بوو، كامیل شێخ جه‌لال له لێدوانێكی تایبه‌ت رایگه‌یاند، به‌لێ تووشی ڤایرۆسه‌كه بووم له رۆژانی سه‌ره‌تاش به توندی هه‌ڵگری بووم، به‌ڵام پاش چوونه لای دكتۆر‌و وه‌رگرتنی رێنمایی مانه‌وه‌م له ماڵه‌وه بۆ ماوه‌ی (15) رۆژ به هه‌موو شێوه‌یه‌ك ڤایرۆسه‌كه‌م تێپه‌ڕاندو ئه‌مرۆ هاتومه‌ته ده‌ره‌وه بۆ ژیانێكی ئاسایی.
كامیل شێخ جه‌لال وتیشی ئه‌وه‌ی گرنگه، مرۆڤ پشتی به‌خواو وره‌ی به‌رزبێت و به شتێكی ئاسایی وه‌ریبگرێت و وه‌رزشیش بكات رێگه‌یه‌ك بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه .
ماوه‌ی دوو رۆژیشه دكتۆر دیار محه‌مه‌د سدیق، جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئۆلۆمپیی كوردستانیش ڤایرۆسه‌كه گه‌یشتۆته نێو جه‌سته‌ی ته‌واوی سۆشیال میدیای وه‌رزشكارانیش له خه‌می چاكبوونه‌وه‌ی ئه‌و وه‌رزشكاره‌ن كه هه‌مان كاتیش راگیری كۆلیجی وه‌رزشی زانكۆی سلێمانیشه، دكتۆر دیار له لێدوانێكی تایبه‌ت رایگه‌یاند كه له ئێسته‌دا له پشوودایه‌و پشت به‌خوا و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه ئه‌و قۆناغه تێده‌په‌رێنێت و رێنمایی هه‌موانیشی كرد له‌م قۆناغه‌دا خۆپارێزی بكه‌ن .
ناوی چه‌ند وه‌رزشكارێكی ناو شاری سلێمانی پاراستووه كه تووشی ڤایرۆسه‌كه بوون و ئه‌مرۆ نه‌خۆشخانه‌یان به‌جێهشتووه به‌ڵام به پێی ئاكارو ئیتكی رۆژنامه‌وانی و له‌سه‌ر داواكاری خۆیان ناوه‌كانیان بڵاو ناكاته‌وه .
له‌سه‌ر بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه‌ش ، نوێنه‌رایه‌تی لیژنه‌ی ئۆڵۆمپی سلێمانی بریاریداوه ده‌رگای نوێنه‌رایه‌تیه‌كه‌ی دابخات و كاره‌كانی رابگرێت .
له راگه‌یه‌ندراوێك كه كۆپیه‌كی ده‌ست سپۆرت میدیا كه‌وتووه هاتووه ، به‌هۆی ئه‌م ڤایرۆسه نه‌گریسه‌و له‌به‌ر ته‌ندروستی هه‌موان بڕیار درا تا ٢٠٢٠/٧/١ ده‌وامی نوێنه‌رایه‌تی لیژنه‌ی ئۆڵۆمپی سلێمانی ڕاده‌گیرێت.
هه‌ر له رۆژانی رابردووش مینا حه‌سه‌ن یاریزانی تیپی تۆپی سه‌رمێزی یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی و هه‌ڵبژارده‌ی عێراق تووشی كۆرۆنا بووه به‌ڵام به وته‌ی به‌لێن عوسمانی راهێنه‌ری مینا ، به پشتیوانی خوای گه‌وره‌و هیمه‌تی دكتۆر دانا و دكتۆر ڕێبین پاڵپشتی كچه پاڵه‌وانه‌كانیتر ئه‌ژین و ئه‌وین و كارگێرییه دڵسۆز‌و خه‌مخۆره‌كانی یانه‌ی پێشمه‌رگه مامۆستا مه‌حمود و مامۆستا شێرزاد ئێستا ته‌ندروستی مینای پاڵه‌وان باشه.
مینا یه‌كێكه له یاریزانه سه‌ره‌كییه‌كانی یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی و هه‌ڵبژارده‌ی عێراق و خاوه‌نی چه‌ندین نازناوو ده‌ستكه‌وته .
هه‌روه‌ها سه‌باح حه‌مه ره‌زای ناوبژیوانیش یه‌كێكه له‌و وه‌رزشكارانه‌ی تووشی ڤیارۆسه‌كه بووه به‌ڵام ئه‌مرۆ به‌ره‌و چاكبوونه‌وه‌ی له ڤایرۆسه‌كه راگه‌یاند .
PUKmedia هه‌رێز جه‌مال/ سلێمانی
هەواڵی زیاتر
-
سالار مەحمود: پەرلەمان بووەتە قوربانی ململانێی نا سیاسی
09:38 PM - 2024-05-03 -
قوباد تاڵەبانی: گیانلەدەستدانی چەند ئەندامێکی گروپێکی شاخەوانی هەموومانی دڵگران کرد
07:12 PM - 2024-05-03 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لەخزمەتی خانەوادەی شەهیداندا دەبین
06:29 PM - 2024-05-03 -
لە رۆژی ئازادی رۆژنامەگەریدا مەترسی لەسەر رۆژنامەنووسانی هەرێم هەیە
02:32 PM - 2024-05-03
ئەمانەش ببینە
کوردستان 05:23 PM - 2024-05-03 سەرۆک بافڵ: هەوڵەكانمان لەپێناو پاراستنی ژیانی خەڵك و سەقامگیریی وڵات‌دا بەردەوام دەبێت
سەرۆک بافڵ و سودانی: یاسا بەرکارەکان هەوێنی تێپەڕاندنی ئاڵنگارییەکان بن
03:22 PM - 2024-05-03
سەرۆک بافڵ لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی عیراق کۆدەبێتەوە
01:22 PM - 2024-05-03
قوباد تاڵەبانی: بەرگریکردن لە ئازادی رۆژنامەگەری پرەنسیپێکی نەگۆڕی ژیانی سیاسیمە
11:43 AM - 2024-05-03
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 26 ملیار دینارە
08:46 AM - 2024-05-03
زۆرترین خوێنراو
-
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لەخزمەتی خانەوادەی شەهیداندا دەبین
ی ن ک 06:29 PM - 2024-05-03 -
سەرۆک بافڵ: هەوڵەكانمان لەپێناو پاراستنی ژیانی خەڵك و سەقامگیریی وڵات‌دا بەردەوام دەبێت
کوردستان 05:23 PM - 2024-05-03 -
سەرۆک بافڵ و سودانی: یاسا بەرکارەکان هەوێنی تێپەڕاندنی ئاڵنگارییەکان بن
کوردستان 03:22 PM - 2024-05-03 -
لە رۆژی ئازادی رۆژنامەگەریدا مەترسی لەسەر رۆژنامەنووسانی هەرێم هەیە
کوردستان 02:32 PM - 2024-05-03 -
پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی شێخ فەریق تاڵەبانی
پرسەنامە 01:57 PM - 2024-05-03 -
مەکتەبی سکرتارییەت: یەکێتی بە شانازییەوە لە رابردووی تێکۆشەرەکانی دەڕوانێت
ی ن ک 01:56 PM - 2024-05-03 -
سەرۆک بافڵ لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی عیراق کۆدەبێتەوە
کوردستان 01:22 PM - 2024-05-03 -
قوباد تاڵەبانی: بەرگریکردن لە ئازادی رۆژنامەگەری پرەنسیپێکی نەگۆڕی ژیانی سیاسیمە
کوردستان 11:43 AM - 2024-05-03