riklam

كازمی و نێچیرڤان بارزانی هه‌ماهه‌نگی به‌غدا و هه‌ولێر دووپاتده‌كه‌نه‌وه‌

عیراق 06:46 PM - 2020-06-20
.

.

مسته‌فا كازمی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عیراق جه‌ختی له‌سه‌ر هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی نیشتمانیی به‌مه‌به‌ستی تێپه‌ڕاندنی ئاڵانگارییه‌كانی ئێستا كرده‌وه‌ و به‌تایبه‌تی قه‌یرانی ئابوری كه‌ ده‌رهاویشته‌ی پاشه‌كشه‌ی نرخی جیهانی نه‌وت و قه‌یرانی په‌تای كۆرۆنایه‌.

دووپاتكردنه‌وه‌كه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق ئه‌مڕۆ 20 حوزه‌یرانی 2020 له‌میانی پێشوازیكردنی له‌ نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان هات كه‌ به‌پێی راگه‌یه‌نراوی نوسینگه‌ی رۆژنامه‌وانی كازمی، له‌دیداره‌كه‌دا تاوتوێی دۆسیه‌كانی نێوان حكومه‌تی فیدڕاڵی و حكومه‌تی هه‌رێم و كاركردن بۆ گرفته‌كانی پێشوو به‌پێی ده‌ستوور كرا، به‌و شێوه‌یه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی گشتی وڵات به‌دیبهێنێت و له‌به‌رامبه‌ر ئاڵانگارییه‌كانی ئێستادا كه‌ رووبه‌ڕووی سه‌رجه‌م پارێزگاكانی وڵات بوونه‌ته‌وه‌.

راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه‌ كه‌ له‌ دیداره‌كه‌دا ته‌ئكید له‌سه‌ر ئه‌وه‌ كراوه‌ته‌وه‌ كه‌ ئه‌و ئاڵانگارییانه‌ی رووبه‌ڕووی وڵات بوونه‌ته‌وه‌ پێویستییان به‌ هاوكاری هه‌مووان هه‌یه‌ بۆ رووبه‌ڕووبونه‌وه‌یان و ده‌ربازكردنی وڵات به‌ره‌و ئه‌و رێگا ڕاسته‌ی پێیدا ده‌ڕوات، له‌پێناو بونیاتنانی عیراقێكی ئارام و سه‌قامگیر و یه‌كگرتوو.

ئه‌مڕۆ نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان به‌سه‌ردانێك گه‌یشته‌ به‌غدا و له‌گه‌ڵ لێپرسراوانی حكومه‌تی فیدڕاڵی عیراق كۆده‌بێته‌وه‌ و سه‌ردانه‌كه‌شی له‌كاتێكدایه‌ كه‌ هه‌ریه‌ك له‌ به‌غداو هه‌ولێر ئاماده‌ییان بۆ گفتوگۆ و دانوستان ده‌ربڕیوه‌ سه‌باره‌ت به‌ هه‌موو دۆسیه‌ كێشه‌ له‌سه‌ره‌كان، به‌تایبه‌تیش پرسه‌كانی نه‌وت و پشكی هه‌رێم له‌ بودجه‌ی گشتی وڵات.

PUKmedia نوسینگه‌ی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عیراق

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket