riklam

كازمی: پرۆسه‌ی چاكسازیی به‌رده‌وام ده‌بێت

عیراق 05:21 PM - 2020-06-20
.

.

ئه‌مڕۆ 20-6-2020، مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق جه‌خییكرده‌وه‌ كه‌ پرۆسه‌ی چاكسازیی و نه‌هێشتنی به‌هه‌ده‌ردان، گه‌شه‌ به‌ ئابووری و  توانا داراییه‌كان ده‌دات و پێشیان ده‌خات.

كازمی له‌تویتێكدا كه‌ PUKmedia به‌دواداچوونی بۆ كردووه‌، رایگه‌یاندووه‌، عیراق له‌ڕووی به‌ڕێوه‌بردنی سه‌رچاوه‌كانییه‌وه‌ قه‌یرانی درێژخایه‌نی هه‌یه‌، دابه‌زینی نرخی نه‌وت و هاتنه‌پێشه‌وه‌ی په‌تای كۆرۆنا ئه‌وه‌نده‌ی تر قه‌یرانه‌كانی ئاڵۆزتر كردووه‌.

كازمی راشیگه‌یاند، چاكسازییه‌كانمان بۆ گه‌شه‌پێدانی ئابووری وڵات و توانا داراییه‌كانه‌، ده‌بێت به‌هه‌ده‌ردان رابگیرێت و به‌فیڕۆدانی سامانی گه‌ل كۆتایی پێ بهێنرێت، هه‌روه‌ها دوو مووچه‌ نه‌هێڵرێت و بدرێته‌ كه‌سانی شایسته‌.

كازمی ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه‌، كه‌ له‌سه‌ر پرۆسه‌ی چاكسازی ئابووریی و دادپه‌روه‌ریی كۆمه‌ڵایه‌تی به‌رده‌وام ده‌بین و پاشه‌كشه‌ ناكه‌ین.

PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket