riklam

به‌غدا.. نێچیرڤان بارزانی و مسته‌فا كازمی له‌ كۆبوونه‌وه‌دان

کوردستان 02:57 PM - 2020-06-20
.

.

كۆبونه‌وه‌ی مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق و نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌ به‌غدا ده‌ستیپێكرد.

نوسینگه‌ی مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق رایگه‌یاندووه‌، پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ له‌ نوسینگه‌ی تایبه‌تی خۆی كازمی پێشوازی له‌ نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان كردوه‌و له‌ ئێستادا له‌ كۆبوونه‌وه‌دا.

به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ست PUKmedia كه‌وتووه‌، مه‌به‌ستی سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێم بۆ به‌غدا بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و به‌غدایه‌ له‌گرنگترینیان پرسی مووچه‌ و بودجه‌ی هه‌رێم له‌پشكی بودجه‌ی عیراق.

بڕیاریشه‌ هه‌ر له‌وسه‌ردانه‌دا، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و جێگرانی چاویان به‌ سه‌رۆك كۆماری عیراق و سه‌رۆك وه‌زیران و سه‌رۆكی په‌رله‌مان بكه‌وێت.

PUKmedia تایبه‌ت

 

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket