riklam

سه‌رۆكی هه‌رێم و دوو جێگره‌كه‌ی له‌به‌غدان

عیراق 02:55 PM - 2020-06-20
.

.

به‌پێی زانیارییه‌كانی PUKmedia، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و دوو جێگره‌كه‌ی له‌ئێستادا له‌به‌غدان بڕیاره‌ له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق كۆببنه‌وه‌.

له‌و باره‌یه‌وه‌ دیلان غه‌فور ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عیراق له‌فراكسیۆنی یه‌كێتی به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: زانیاریمان هه‌یه‌ كه‌ نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و شێخ جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا و مسته‌فای سه‌ید قادر جێگرانی له‌به‌غدان، به‌ڵام تائێستا روون نیه‌ كه‌ بۆ چ مه‌به‌ستێك له‌وێن.

PUKmedia زانیویه‌تی، كه‌ مه‌به‌ست له‌سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێم بۆ به‌غدا بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و به‌غدایه‌ له‌گرنگترینیان پرسی مووچه‌ و بودجه‌ی هه‌رێم له‌پشكی بودجه‌ی عیراق.

بڕیاره‌ له‌سه‌ردانه‌كه‌یاندا، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و جێگرانی چاویان به‌ سه‌رۆك كۆماری عیراق و سه‌رۆك وه‌زیران و سه‌رۆكی په‌رله‌مان بكه‌وێت.

PUKmedia تایبه‌ت

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket