riklam

دهۆك.. ژمارەی شەهیدەكانی بۆردومانی توركیا گەیشتە 5 هاووڵاتی

کوردستان 04:50 PM - 2020-06-19
.

.

جارێكی تر فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا سنوری پارێزگای دهۆكیان بۆردومان كردەوەو بەهۆیەوە پێنج هاووڵاتی شەهید بوون.

بەپێی ئەو زانیارییانەی دەست PUKmedia كەوتوە، ئەمڕۆ 19ی حوزەیرانی 2020 فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا  گوندی سیدانی سەر بەدەڤەری رێكانی ناحیەی شیلادزێی سەر قەزای ئامێدیان بۆردومان كردوە لەئەنجامی بۆردومانەكەشدا چوار هاووڵاتی شەهید بوون.

هەر بەپێی زانیارییەكان شەهیدەكان بۆ نەخۆشخانەی ناحیە شیلادزێ گوازراونەتەوەو بەهۆی سوتانی تەواوی جەستەیانەوە بەشێكیان نەناسراونەتەوە.

لەلایەكی تریشەوە لەگوندێكی ناحیەی كانی ماسی پارێزگای دهۆك تەرمی گەنجێك دۆزایەوە كە بەهۆی بۆردومانەكانی توركیاوە شەهید بووە.

ماوەی چەند رۆژێكە توركیا لەڕێگەی هێزی ئاسمانی و وشكانییەوە بۆردومانی سنوری پارێزگای دهۆكی دەستپێكردوەتەوەو هێزێكی زۆریشی لەڕێی گەیاندوەتە ناوچەی حەفتەنینی پارێزگای دهۆك و روبەرێكی زۆری هەرێمی كوردستانیان بڕیوە.

PUKmedia تایبەت 

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket