riklam

هەولێر.. لەسەر یاری كۆنكان سێ كەس دەكوژرێن

کوردستان 10:18 AM - 2020-06-19
.

.

لەهەولێر لەسەر یاری كۆنكان شەڕو رویداوەو لەئەنجامی تەقەكردنیشدا سێ كەس گیانیان لەدەستداوەو كەسێكی تریش بریندار بووە.

لەبارەی رووداوەكەشەوە، رائید هۆگر عەزیز وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر راگەیاند: شەوی رابردوو لەهەولێر شەڕ لەنێوان چەند كەسێكدا شەڕ رویداوەو بەهۆیەوە سێ كەس كوژراون و یەكێكی تریش بریندار بووە.

ئەوەش وت: رووداوەكە شەوی رابردوو لەماڵێكی شەقامی 30 مەتری هەولێردا رویداوەو تائێستا هۆكارەكەی نەزانراوە، بەڵام بەپێی ئەو زانیارییانەی هەیە رووداوەكە لەسەر یاری كۆنكان بووە دەمەقاڵە لەنێوان كەسەكاندا سەریهەڵداوەو دواتر تەقە كراوەو كوژراو برینداری لێكەوتوەتەوە.

وتەبێژی پۆلیسی هەولێر راشیگەیاند: لەبارەی رووداوەكەوە لێكۆڵینەوەكانیان دەستپێكردوەو دواتر تەواوی رووداكەوە بڵاودەكەنەوە.

PUKmedia 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket