riklam

دیالە .. پشكنینی ماڵ بەماڵ بۆ كۆرۆنا دەكرێت

کوردستان 11:36 PM - 2020-06-18
.

.

لەلایەن وەزارەتی تەندروستی حكومەتی عیراقەوە ئامێرێكی پێشكەوتووی پشكنینی كۆرۆنا بۆ پارێزگای دیالە  تەرخان دەكرێت.

فارس عەزاوی بەڕێوبەری گشتی تەندروستی دیالە تایبەت بە PUKmedia ووتی: بەهاوكاری وەزارەتی تەندروستی عیراق ئامێرێكی پێشكەوتووی پشكنینەكانی كۆرۆنا  بۆ پارێزگای دیالە تەرخان كرا.

وتیشی: ئەمە دووەمین ئامێری پێشكەوتووە كە دەهێنرێتە سنوری پارێزگاكەمان.

رونیشكردەوە: بەهۆی بەرزبوونەوەی حاڵەتەكانی تووشبوون بەكۆرۆنا لەپارێزگاكەمان  پشكنینی ماڵ بەماڵ دەست پێدەكات، واتە هاووڵاتیان دەتوانن پەیوەندیمان پێوە بكەن و ئێمەش لەرێگەی تیمەكانمانەوە بچینە ماڵان و پشكنینەكان ئەنجامبدەین.

 

PUKmedia سامان یاروەیس

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket