riklam

كچە یاریزانێكی پێشمەرگەی سلێمانی كۆرۆنای تێپەڕاند

وەرزش‌‌ 01:42 PM - 2020-06-18
.

.

كچە یاریزانێكی تۆپی سەرمێزی پێشمەرگەی سلێمانی كۆرۆنا تێدەپەڕێنێت و راهێنەری ئەو یاریزانەش لەسەر نەخۆشیەكەی روونكردنەوەیەكی هەیە .

بەڵێن عوسمان راهێنەری تیپی كچانی یانەی پێشمەرگەی سلێمانی بە PUKmediaی راگەیاند: مینا حەسەن یاریزانی تیپەكەی و هەڵبژاردەی عیراق تووشی كۆرۆنا بووە، بەڵام  بەپشتیوانی خوای گەورەو هیمەتی پزیشكان و كارمەندانی تەندروستی ئێستا تەندروستی مینای پاڵەوان باشە.

مینا یەكێكە لە یاریزانە سەرەكییەكانی یانەی پێشمەرگەی سلێمانی و هەڵبژاردەی عیراق و خاوەنی چەندین نازناو و دەستكەوتە.

PUKmedia هەرێز جەمال - وەرزش 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket