riklam

بانكی جیهانی: ئامادەین عیراق لەقەیرانی دارایی رزگار بكەین

عیراق 11:39 AM - 2020-06-18
.

.

بانكی جیهانی ئامادەیی خۆی بۆ هاوكاریكردنی عیراق و رزگاركردنی لەقەیرانی دارایی نیشانداوە ئامادەن هاوكارییەكانیان بۆ عیراق زیاد بكەن.

نوسینگەی خالید بەتال وەزیری پلاندانانی عیراق بڵاویكردەوە: بانكی جیهانی ئامادەیی خۆی بۆ هاوكاریكردنی عیراق و رزگاركردنی لەقەیرانی دارایی نیشانداوەو راشیگەیاندوە  ئامادەن ئاستی هاوكارییەكانیان لەگەڵ عیراق زیاد بكەن.

ئەوەشی خستەڕوو: وەزیری پلاندانانی عیراق لەمیانی كۆنفرانسی كوەیت لەگەڵ نوێنەری بانكی جیهانی و نوێنەرایەتی زۆربەی وڵاتانی بەخشەری هاوكاری گفتوگۆی ئەنجامداوەو لای خۆیەوە لێپرسراوانی بانكی جیهانی تەئكیدیان لەوە كردۆتەوە كە پشتیوانی هەوڵەكانی حكومەتی عیراق دەكەن بۆ رووبەڕووبوونەوەی كۆرۆناو ئەو قەیرانە داراییەی بەهۆی بڵاوبوونەوەی ئەو ڤایرۆسەوە هاتوونەتە ئاراوە.

PUKmedia ئاژانسەكان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket